Erbil 15°C پێنجشەممە 18 نیسان 15:02

فڕۆكەی ئێف 16ی ئەمریكی دەتوانێت بنەماكانی گەمەكە لە ئۆكڕاینا بگۆڕێت ؟!

کوردستان TV
100%

كۆڵونێلێكی خانەنشینكراوی ئەمریكی، سوودەكانی فڕۆكەی ئێف 16 ڕووندەكاتەوە و رایدەگەێنێت،ئەو فڕۆكەیە دەتوانێت بنەماكانی گەمەكە لە ئۆكڕاینا بگۆڕێت.
سەرچاوە ئاگادارەكان بە سی ئێن ئێنیان ڕاگەیاندووە، ئیدارەی بایدن ،هاوپەیمانە ئەوروپییەكانی ئاگادار كردووەتەوە كە ئەمریكا ڕێگەیان پێدەدات فڕۆكەی جەنگی ئێف 16 هەناردەی ئۆكڕاینا بكەن. لەو بارەیەوە سێدریك لایتۆن، كۆلۆنێلی خانەنشینكراوی هێزی ئاسمانی ئەمریكا و شرۆڤەكاری سەربازی  تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن، گرنگی فڕۆكەی ئێف 16ی بۆ ئۆكڕاینا ڕوونكردەوە و گوتی: فڕۆكەیەكی جەنگی سەرنجڕاكێشە و نزیكەی 49 ساڵە بوونی هەیە و زیاتر لە 40 ساڵیشە بە تەواوی كاردەكات.
 هەروەها گوتی: فڕۆكەیەكی جەنگی فرە ڕۆڵە، بۆیە دەتوانێت ئۆپەراسیۆنی شەڕكردن لە ئاسمانەوە بۆ ئاسمان و ئاسمان بە زەوی ئەنجام بدات.
گوتیشی: فڕۆكەكە زۆر هەمەلایەنەیە و دەتوانرێت بە چەندین شێوازی جیاواز بەكاربهێنرێت. هەروەها فڕۆكەكە دەتوانێت هەندێك لەو ڕادارە ڕووسیانەی كە لە دەوروبەری ئۆكڕاینا چالاكن، بكاتە ئامانج. 
لایتۆن دەشڵێت: ئەمە زۆر گرنگە و ڕەنگە باشترین فڕۆكە بێت لەڕووی هەموو ئەو توانا جیاوازانەی كە ئۆكڕاینییەكان حەز دەكەن هەیانبێت، هەروەها پێدەچێت تاكە فڕۆكە بێت كە هەموو ئەو توانایانەی بە یەكجار هەبێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.