Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 23:34

ڤیدیۆ..پیاوێك تەرمی كچەكەی بەماتۆِرسكیل لەنەخۆشخانەوە بۆ گوندەكەیان دەگوازێتەوە

کوردستان TV
100%

ڤیدیۆیەك بڵاوبۆتەوە كە تیدایدا دەردەكەوێت پیاوێكی هیندی  لەدرەنگانی شەودا تەرمی كچە تەمەن 13 ساڵانەكەی بەماتۆِرسكیل لەنەخۆشخانەوە بۆ گوندەكەیان دەگوازێتەوە،ئەمەش لە سۆشیال میدیادا كاردانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا.
دواتر باوكەكە لەوبارەیەوە بە میدیای هیندستانی ڕاگەیاندووە، شەوی دووشەممەی ڕابردوو كچەكەی بەهۆی "كەمخوێنی " گیانی لەدەستداوە، دواتریش داوای لە بەرپرسانی نەخۆشخانەكە كردووە بۆ گواستنەوەی تەرمی كچەكەی ، ئەمبولانسێكی بۆ دابین بكەن، بەڵام بەرپرسانی نەخۆشخانەكە پێان راگەیاندووە ، كە یاساكان ڕێگرن لەوەی ئەمبولانسەكە زیاتر لە 15 كیلۆمەتر لە نەخۆشخانەكە دوور بكەوێتەوە،چونكە گوندەكەیان لە شوێنێكی دوورتر لەو ماوەیە بووە.
دەشڵێت: بەرپرسانی نەخۆشخانەكە پێیان راگەیاندووە كە دەبێ لەسەر ئەركی خۆی تەرمی كچەكەی بگوازێتەوە،بۆیە ئەویش لەبەر خراپ دۆخی دارییەكەی، بەناچاری ئەو كارەی كردووە.
 

شێوازی ژیان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.