Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 08:25

لیڤەرپول رایگەیاند چوار یاریزانی یانەکە جێدەهێڵن

کوردستان TV
100%


یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی رایگەیاند کە چوار لە یاریزانەکانی لە کۆتایی وەرزدا، یانەکە جێدەهێڵن.

لە راگەیەندراوێکدا کە لە ماڵپەڕی یانەکەدا بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە هەر یەک لە رۆبێرتۆ فیرمینۆ، نابی کیتا، جەیمس میلنەر و ئەلێکس ئۆکسلەید-چامبەرلین وەرزی داهاتوو لە ریزی یاریزانەکانیدا نابن.

ئەم چوار یاریزانە بە راهێنەرایەتی یۆرگن کلۆپ بەشدارییان لە سەرکەوتنەکانی یانەکەدا کردووە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا، جامی سوپەری ئەورووپا، جامی جیهانی یانەکانی فیفا لە ساڵی 2019 و نازناوی پرێمیەر لیگ کە لیڤەرپوول لە وەرزی 2019-2020دا بەدەستی هێنا.

رۆبێرتۆ فیرمینۆ، نابی کیتا، جەیمس میلنەر و ئەلێکس ئۆکسلەید-چامبەرلین لە کۆتا یاری لیڤەرپوول لەم وەرزەدا لە یاریگای ئەنفێڵد رۆد کە رووبەڕووی ئەستۆن ڤێلا دەبنەوە، خوادا حافیزی لە هاندەرانی یانەکە دەکەن.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.