Erbil 9°C شەممە 21 کانونی یەکەم 19:14

خوێندنەوەیەك بۆ كتێبی (سەرنج لەسەر سەعید قەزاز) دەكرێت

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە (17/5/2023، لەشاری كەركووك كۆمەڵەی هونەر و وێژەی كوردی- كەركووك، كۆڕێك بۆ مامۆستایان (فەهمی فایەق و تاریق كارێزی)، لە كتێبخانەی كارێزدا بەڕێوە دەبات. لەو كۆڕەدا، هەردوو مامۆستا بە دووقۆڵی خوێندنەوەیەك بۆ كتێبی (سەرنج لەسەر سەعید قەزاز) دەكەن.
ئەم كتێبە لە دانانی نووسەری ناسراوی عێراق دادوەر (زوهێر كازم عەبوود)ە، مامۆستا هێدی گۆمەیی كردوویە بە كوردی و شرۆڤەی پتری خستووەتە سەر.
سەعید قەزاز ئەو مرۆڤە كوردستانییەی لە ساڵی 1904 لە شاری سلێمانی لە دایك بووە، ساڵی 1924 دەبێتە فەرمانبەر، لە چوار پارێزگای كوردستان و عیراقدا دەبێتە پارێزگار، ناودارترین وەزیری ناوخۆی عیراقە. دوای ڕووخانی ڕژێمی پاشایەتی لە ساڵی 1958 لە سێدارە درا.
سەعید قەزاز كەسایەتییەكی كارا و كاریگەرە بووە. دەوڵەتمەدارێكی توانا بووە. بۆیە دوای نزیكە 65 ساڵ لە مردنی، هێشتا ژیان و كەسایەتییەكەی مایەی قسە كردن و بەسەر كردنەوەیە.
 شایانی باسە ،كۆرەكە لەكتێبخانەی كارێز  كاتژمێر (4,30) ئێوارە بەرێوەدەچێت هاتن بۆ هەمووانە.
 

کولتوور و هونه‌ر هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.