Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 03:19

بزانە بۆ ئەمڕۆ نرخی دۆلار لە هەولێر و بەغدا گەیشتۆتە چەند؟

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بۆڕسەی سەرەكی بەغدای پایتەخت و لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان ،دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە بۆڕسەی ناوەندی كیفاح و حورییە لە بەغدا نرخی 100 بە 144 هەزار و 600 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەكرا.
لەكاتێكدا بەرەبەیانی دوێنێ سێشەممە نرخی 100 دۆلار بە 146 هەزار دینار بوو.
هەروەها لەهەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان-یش نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، بەو پێیەی نرخی فرۆشتن لە بەرامبەر 100 دۆلار دا گەیشتووەتە 145 هەزار دینار، هەروەها نرخی كڕینیش گەیشتووەتە 144 هەزار و 900 دینار .
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.