Erbil 18°C یەکشەممە 10 تشرینی دووەم 22:19

به‌هۆكارێكی سه‌یر.. فه‌رمانی گرتن بۆ به‌ڕێوه‌به‌رێكی كارتی نیشتمانی ده‌ركرا

کوردستان TV
100%

ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی فیدڕالی ئه‌مڕۆ سێشه‌م فه‌رمانی گرتنی بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری كارتی نیشتمانی یه‌كێك له‌ شارۆچكه‌كانی پارێزگای میسان ده‌ركرد به‌هۆی سه‌رپێچیكردن له‌ كاره‌كه‌ی و هه‌وڵی ده‌رهێنانی كارتی نیشتمانی بۆ تاوانبارێكی داواكراوی مه‌ترسیدار.

فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی فیدڕالی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه‌: فه‌رمانی گرتن بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری شارۆچكه‌یه‌كی كارتی نیشتمانی له‌ پارێزگای میسان ده‌ركرا، دوای ئه‌وه‌ی هه‌وڵی ده‌ركردنی كارتی نیشتمانی بۆ تاوانبارێكی داواكراوی مه‌ترسیدار دابوو و هه‌روه‌ها هه‌ر خۆیشی وێنه‌ی تاوانباره‌كه‌ی گرتبوو و داخیلی كۆمپیوته‌ری فه‌رمانگه‌كه‌ی كردبوو بۆ ده‌رهێنانی كارتی نیشتمانی.

بڵاویشی كرده‌وه‌: له‌ كامێراكانی چاودێری فه‌رمانگه‌كه‌ ده‌رده‌كه‌وێ كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ خۆی پێشوازی له‌ تاوانباره‌كه‌ ده‌كات و هه‌روه‌ها خۆشی وێنه‌ی ده‌گرێت به‌ مه‌به‌ستی ده‌رهێنانی كارتی نیشتمانی بۆی.

فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی فیدڕالی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌م به‌ پشتبه‌ستن به‌ مادده‌ی (331) له‌ یاسای سزادانی عێراقی و به‌كارهێنانی پێگه‌ و ده‌سه‌ڵات و سه‌رپێچیكردن له‌ كاره‌كه‌ی، فه‌رمانی گرتن بۆ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ ده‌ركرا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.