Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 13:01

دەستەی خانەنشینی نیشتمانی عێراق: زیادكردنی مووچەی خانەنشینان ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراوە

کوردستان TV
100%

ماهرحسێن رەشید بەیاتی، سەرۆكی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی عێراق ، تەواوبوونی توێژینەوەیەكی بۆ زیادكردنی مووچەی خانەنشینان ڕاگەیاند.
بەیاتی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە دەست میدیای عێراق كەوتووە، ڕایگەیاند، توێژینەوەكە لەسەر زیادكردنی مووچەی خانەنشینان تەواو بووە و ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراوە بۆ ئەوەی بڕیاری لەسەر بدرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، گفتوگۆی جددی لەگەڵ پەرلەمان هەیە سەبارەت زیادكردنی بوودجەی دەستەی خانەنشینی و مووچەی خانەنشینان .
 ئاماژەی بەوەشكرد  كە دەستەی خانەنشینی نیشتمانی، چاوەڕوانی بڕیارێكە بۆ زیادكردنی مووچە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.