Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 17:38

پرێمیەر لیگ.. لیڤەرپول حەوت جار لەسەر یەک سەرکەوتنی بەدەست هێنا

کوردستان TV
100%


لە پرێمیەر لیگدا، یانەی لیڤەرپوول رووبەڕووی یانەی لیستەر ستی بووەوە و بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ بەرامبەر سەرکەوت بەسەریدا، بەوەیش یانەکە حەوت جار لەسەر یەک سەرکەوتنی تۆمار کرد.

لە 36مین هەفتەی پرێمیەر لیگدا، لیڤەرپوول و لیستەر ستی لە کینگ پاوەر رووبەڕووی یەک بوونەوە.

یانەی میوان لە خولەکەکانی 33 و 36دا، لەڕێگەی یاریزان کورتیس جۆنز و خولەکی 71دا، لەڕێگەی ترەنت ئەلێکساندەر-ئارنۆڵدەوە، سێ گۆڵی تۆمار کرد و سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

لیڤەرپوول کە ئەوە حەوتەمین جارە سەرکەوتنی یەک لەسەر یەک تۆمار دەکات، بە بەدەستهێنانی 65 خاڵ ریزبەندی پێنجەمی گرتووە.

یانەی لیستەر ستی بە بەدەستهێنانی 30 خاڵ لە ریزبەندی ١٩ی خولەکەدایە.

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.