Erbil 33°C چوارشەممە 24 تەمووز 21:54

عێراق: ئه‌م هاوینه‌ له‌ ڕووی ئاوه‌وه‌ بارودۆخمان سه‌خت ده‌بێت

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانی عێراق پێشبینی كرد هاوینی داهاتوو بارودۆخی وڵات له‌ڕووی ئاوه‌وه‌ خراپ و سه‌خت بێت به‌هۆی كه‌می به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی هه‌ردوو ڕووباری دیجله‌ و فوڕات له‌لایه‌ن توركیاوه‌.

خالید شیمال گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م گوتی: وه‌رزی هاوینی داهاتوو بۆ عێراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سه‌خت و خراپ ده‌بێت، وه‌ك وه‌زاره‌تیش ئه‌وه‌ی له‌توانادا بێت كراوه‌ بۆ دابینكردنی ئاوی پێویست بۆ خواردنه‌وه‌ و ماڵان و كشتوكاڵ.

گوتیشی: له‌ ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوودا ڕێژه‌ی ئاو له‌ رووبار و ده‌ریاچه‌كانی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام و به‌رچاو كه‌میان كردووه، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مساڵ به‌هۆی ‌زۆری رێژه‌ی بارانبارینه‌وه‌ توانراوه‌ 35%ی ئاوی كۆگاكراو زیاد بكرێت.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان هه‌روه‌ها گوتی: پلانمان داڕشتووه‌ بۆ ئه‌مساڵ به‌شێوه‌ی كات و سڕه‌ ئاو بۆ ماڵان و باخچه‌ و زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كان به‌رده‌ینه‌وه‌ و هه‌وڵیش دراوه‌ كه‌مترین ڕێژه‌ی ئاو به‌فیڕۆ بدرێت.

خالید شیمال جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ نزیكه‌ی مانگێكه‌ له‌لایه‌ن توركیاوه‌ ڕێژه‌ی به‌ردراوی ئاو به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌مكراوه‌ته‌وه‌ و له‌ 500 مه‌تر سێجا له‌ چركه‌یه‌كدا كراوه‌ته‌ 278 مه‌تر سێجا له‌ چركه‌یه‌كدا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.