Erbil 15°C یەکشەممە 14 نیسان 04:51

له‌قۆناغی دووه‌می پاڵه‌وانیه‌تی رۆمای كراوه‌ لۆرینزۆ مۆسیتی و میدڤیدڤ و فریتزی خۆیان گه‌یانده‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی

کوردستان TV
100%


له‌جیهانی تۆپی زه‌ردو له‌میانی یاریه‌كانی قۆناغی دووه‌می پاڵه‌وانیه‌تی رۆمای كراوه‌، له‌سه‌ر ئاستی كوڕان، تێنسزانی ئیتالی، لۆرینزۆ مۆسیتی به‌دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر هاونیشتیمانیه‌كه‌ی ماتیۆ ئه‌رنالدی تۆماركرد.
 یاریه‌كه‌ به‌دوو كۆمه‌له‌ی بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ركه‌وتنی لۆرینزۆ مۆسیتی ته‌واو بوو، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان، شه‌ش چوار، شه‌ش چوار.
 به‌م بردنه‌وه‌یه‌ مۆسیتی خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی، له‌یاریه‌كی دیكه‌ی ئه‌م قۆناغه‌، تێنسزانی رووسی دانییل میدڤیدڤ له‌به‌رامبه‌ر هاوتا فینله‌ندیه‌كه‌ی ئیمیل رۆسفۆری یاری كرد، له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه‌ میدڤیدڤ باڵا ده‌ستی خۆی سه‌پاندو هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ی یاریه‌كه‌ی به‌ئه‌نجامی شه‌ش چوار، شه‌ش دوو برده‌وه‌.
 به‌م بردنه‌وه‌یه‌ میدڤیدڤ بلیتی قۆناغی چاره‌گی كۆتایی به‌ده‌ستهێنا، سه‌باره‌ت به‌یاری نێوان هه‌ردوو تێنسزان، یانیك هانڤمانی ئه‌ڵمانی و تایلۆر فریتزی ئه‌مه‌ریكی، یاریه‌كه‌ به‌دوو كۆمه‌له‌ی بێ وه‌ڵام به‌سه‌ركه‌وتنی یانیك ته‌واو بوو، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان، شه‌ش چوار، شه‌ش یه‌ك.        

 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.