Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 13:41

یانه‌ی بارسێلۆنا بۆ بیست و حه‌وته‌هه‌مین جار له‌مێژوو براوه‌ی نازناوی خولی ئیسپانیا بوو

کوردستان TV
100%

شه‌وی رابردوو له‌گه‌ری سی و چواری خولی ئیسپانیا، یاری دێربی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ئیسپانیۆل و بارسێلۆنا به‌رێوه‌چوو، یاریه‌كه‌ به‌چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌دوو گۆڵ به‌سه‌ركه‌وتنی بارسێلۆنا ته‌واو بوو، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ بارسێلۆنا بۆ بیست و حه‌وته‌هه‌مین جار له‌مێژوو نازناوی خولی ئیسپانیای به‌رز كرده‌وه‌.
دوای بردنه‌وه‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا له‌یانه‌ی ئیسپانیۆل به‌چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌دوو گۆڵ، بارسێلۆنا به‌سه‌ركردایه‌تی چاڤی هێرناندزی ڕاهێنه‌ر دوای چوار ساڵ دابران، جارێكی دیكه‌ به‌نازناوی لالیگا شادبۆوه‌.
 هه‌روه‌ها یانه‌ی بارسێلۆنا بۆ بیست و حه‌وته‌هه‌مین جار له‌مێژوو نازناوه‌كه‌ی به‌رز كرده‌وه‌، دوابه‌دوای به‌كۆتا هاتنی یاریه‌كه‌، هانده‌رانی یانه‌ی به‌رسێلۆنا ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و ئه‌و شه‌وه‌یان به‌ئاهه‌نگ و خۆشی ده‌ربرین به‌سه‌ربرد.   
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.