Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 09:08

خاتوونێكی گۆرانیبێژ له‌ نێو ماڵه‌كه‌ی خۆی كوژرا

کوردستان TV
100%


 به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له‌نێو ماڵه‌كه‌ی له‌ شاری درمانی وڵاتی سوودان، خاتوونی گۆانیبێژ "شادن محه‌مه‌د حوسێن"له‌ ته‌مه‌نی 35 ساڵی كوژرا. 
كوژرانی ئه‌و گۆرانیبێژه‌ ناوه‌ندی هونه‌ریی وڵاته‌كه‌ی هه‌ژاندووه‌ و هونه‌رمه‌ندانی سوودان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هاوخه‌می بۆ خێزانه‌كه‌ی ده‌رده‌بڕن.
شادن محه‌مه‌د حوسێن كه‌خه‌ڵكی شاری ئه‌بیه‌زی باكوری كردفانه‌، خوێندنی له‌ وێ ته‌واو كردووه‌ و دواتر زانكۆی ئه‌م درمانی له‌ ئابووری و كارگێڕی ته‌واو كردووه‌. له‌ بواری گۆرانیدا بایه‌خی به‌ هونه‌ری فۆلكلۆر و سروودی نیشتمانی داوه‌، نزیكه‌ی 10 ساڵ ده‌بێت وه‌ك گۆرانیبێژێكی گه‌نجان له‌ وڵاته‌كه‌ ناسراوه‌ و خاوه‌نی ده‌یان گۆرانیی تۆماركراوه‌.
شایانی باسه‌شه‌ڕی ناوخۆیی سوودان كه‌ له‌ 15ی نیسانی رابردوو ده‌ستی پێكردووه‌، له‌ نێوان سوپای وڵاته‌كه‌ و به‌ره‌ی پاڵپشتیی خێر تائێستا به‌سه‌دان هاوڵاتی له‌ هه‌ردوولاوه‌ كوژراون.
 

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.