Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 16:29

لۆرینزۆ سۆنیگۆی ئیتاڵی گه‌یشته‌ یاری كۆتایی پاله‌وانێتی تێنسی كراوه‌ی رۆما

کوردستان TV
100%


لۆرێنزۆ سۆنێگۆی ئیتاڵی، خۆی گه‌یانده‌ یاری کۆتایی پاڵەوانێتی تێنسی کراوەی ڕۆما دوای ئەوەی له‌ یاریه‌كی به‌هێزو جه‌ماوه‌ریدا سه‌ركه‌ونی به‌سه‌ر یۆشیتۆ نیشیۆکای ژاپۆنی تۆمار كرد.
لە یارییەکەدا سۆنیگۆ كه‌له‌ناو یاریگای ولاتی خۆی یاری ده‌كرد توانی به‌پالپشتی جه‌ماوه‌ری ئاماده‌بوو ئاستێكی باش پێشكه‌ش بكات هانده‌ران به‌ جۆرێك هانی یاریزانه‌كه‌یان ده‌دا کە یاریزانه‌ ژاپۆنییەکە داوای لە ناوبژیوانی سەرەکی کرد دەستوەردان بکات بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری هاوارەکانی جەماوەر لەسەر سەرنجی لە کاتی یارییەکەدا ، به‌مه‌ش سۆنیگۆ توانی یاریه‌كه‌ به‌ دوو كۆمه‌له‌ی بێ به‌رامبه‌ر بباته‌وه‌و خۆشی بگه‌یه‌نێته‌ یاری كۆتایی ، ئه‌نجامی كۆمه‌له‌كان حه‌وت پێنج ، شه‌ش سێ بوو.
سۆنێگۆ چاوەڕێی براوەی یارییەکەی نێوان ستیفانۆس تسیپاسی یۆنانی و نونۆ بۆرگێسی پورتوگالی دەكات.
 
 

وه‌رزش تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.