Erbil 15°C چوارشەممە 24 نیسان 20:26

وادەی دەنگدان لەسەر بودجەی ساڵی 2023 دیاریكرا 

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە، سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران وادەی دەنگدان لەسەر یاسای بودجەی ساڵی 2023ی دیاریكرد، هاوكات ئاماژە بەوە دەكات كە لەماوەی هەفتەی ئێستادا بڕیاری لەسەر دەدرێت.
شاخوان عەبدوڵڵا ،جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاندووە، بڕیارە لیژنەی دارایی ڕاپۆرتی كۆتایی خۆی لەبارەی ڕەشنووسی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵانی 2023 و 2024 و 2025 تەواو بكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەم هەفتەیەدا دەنگ لەسەر یاسای بودجەی فیدراڵی دەدرێت، ئەنجومەنی نوێنەرانیش دانیشتنێكی تایبەت ئەنجامدەدات بۆ پەسەندكردن و پەسەندكردنی بودجەی گشتی، چونكە یاسایەكی گرنگە و هاوڵاتیان لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق چاوەڕێی دەكەن.
دوێنێ شەممە، لیژنەی دارایی تەواوبوونی گفتوگۆی بڕگەكانی بودجەی گشتی ساڵی 2023ی ڕاگەیاند.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.