Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 06:52

بارسێلۆنا سزا ده‌درێت

کوردستان TV
100%


 قەیران و کێشە کارگێڕی و داراییەکان به‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا به‌رنادات، لەنوێترین پێشهاتیش یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ رووبه‌رووی سزای پێ بژاردن ده‌بێـته‌وه‌.
 له‌مباره‌یه‌وه‌ ڕۆژنامه‌ی کۆنفیدێنسیاڵ ئاماژەی بەوەکردوه‌، وەزارەتی باجی ئیسپانی بڕیاریداوە یانەی بارسێلۆنا بەبڕی زیاتر له‌پازده‌ ملیۆن یۆرۆ سزا بدرێت، ئه‌میش به‌هۆی سه‌پێچیكردن و ناڕێکی لە پێدانی مووچە و پاداشت به‌ ژمارەیەک لە یاریزانەکانی له‌ماوه‌ی رابردوو.
 به‌پێی هه‌والی رۆژنامه‌كه‌ ده‌سه‌ڵاتی باج له‌سالی دوو هه‌زارو نۆزده‌ ده‌ستی به‌لیكۆلینه‌وه‌ له‌م دۆسیه‌ كردوه‌ كه‌ مێژووه‌كه‌ی بۆ ئه‌و ساڵه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ هاتووه‌ سەرپێچیەکانی تایبەتن بەبەخشینی ئۆتۆمبێل وەک دیاریی و گەشتە ئاسمانیەکان بۆ هەندێک لە یاریزانەکانی یانه‌كه‌ کە وەک بەشێک لە قەرەبووی دارایی وەریانگرتووە، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م به‌نده‌ لە گرێبەستەکانیاندا نەبووە، گرنگترین ئه‌و لێكۆلینه‌وانه‌ی ئاماژه‌یان بۆكراوه‌ ‌له‌ گرێبەستی هەریەکە لە ئاردا تورانی تۆرکی و ئەلیکساندەر سۆنگی کامیرۆنی ئەو سەرپێچیانەی یانەکە پشتڕاست دەکاتەوە.   

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.