Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 08:27

موسڵ .. سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ میری ئێزدییان كۆبووەوە

کوردستان TV
100%

بەیانی ئەمڕۆ شەممە ،محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، لەبارەگای مانەوەی خۆی لەشاری مووسڵ، پێشوازی لە حازم تەحسین بەگـ، میری ئێزدیان لەعێراق و جیهان و عەلی ئیلیاس حەجی بابا، شێخی ئایینی ئێزدی و شاندی یاوەریان كرد.
لەدیدارێكدا سودانی جەختی لەپشتگیریكردنی حكومەت بۆ پێكهاتەی ئێزدی و هەموو پێكهاتەكانی دیكە ،لەمافەكانیان و ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكانیان بەڕێگای ئەنجامدانی پرۆژەی خزمەتگوزاری و ئابووری لەچوارچێوەی بەرنامەی حكومەت كردەوە، كەببێتە هۆی ئاسانكاری بۆ گەڕاندنەوەی خێزانە ئێزدییە ئاوارەكان بۆ شوێنی خۆیان.
هەروەها سەرۆك وەزیرانی عێراق ،ئاماژە بەبڕیاری ئەنجوومەنی وەزیراندا بۆ تاپۆكردنی زەوییەكانی نیشتەجێی هاووڵاتیانی ئێزدی كەڕژێمی پێشوو بەهۆی سیاسەتی رەگەزپەرستییەوە ڕێگری لەتاپۆكردنیان كردبوو. 
هەروەها ئاماژەی بە جێبەجێكردنی یاسای رزگاربووان لەپێكهاتەی ئێزدی و پێكهاتەكانی دیكە و قەرەبووكردنەوەیان لەبەرامبەر ئەو دەستدرێژییە دڕندانەی تیرۆریستانی داعشی تیرۆرستی كردۆیانە سەریان و پێدانی هەموو مافەكانیان بەپێی یاسا و مافی شەهیدان و قوربانیان.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.