Erbil 25°C ھەینی 02 حوزەیران 20:30

ئەمریكا بڕیاری گەڕانەوەی رژیمی ئەسەد بۆ نێو كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی بە گونجاو نازانێ

کوردستان TV
100%

ئەمریكا بڕیاری گەڕانەوەی رژیمی ئەسەد بۆ نێو كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی بە گونجاو نازانێ

ڤیدانت پاتێل، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، سەبارەت بە بڕیاری گەڕانەوەی سووریای رژێمی بەشار ئەسەد بۆ نێو كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی، رایگەیاند ئەم بڕیارە گونجاو نییە بەڵام  وڵاتانی عەرەبی لە چەندین ئەولەوییاتدا هاوبەشن بەتایبەتی لە چارەسەری سیاسی بۆ قەیرانی سووریا و گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان.
پاتێل، لە میانی كۆنگرەی رۆژنامەوانیی رۆژانەی خۆیدا هەڵسەنگاندنی بۆ سەرلەنوێ قبوڵكردنی رژێمی بەشار ئەسەد لە سووریا بۆ نێو كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی و گوتی: پیمانوانییە كە لە ئێستادا دووبارە قبوڵكردنی سووریا لە كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی گونجاو بێت و بەڕوونی ئەم خاڵەمان لەگەڵ سەرجەم هاوبەشەكانمان باسكردووە.
ڤیدانت پاتێل، ئاماژەی بەوەش كرد كە لەگەڵ ئەوەشدا لە چەندین ئامانجدا لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی سەبارەت بە پرسی سووریا بەشدارن و لە نێو ئەمانەشدا بریاری ژمارە 2254ی نەتەوەیەكگرتووەكان سەبارەت بە دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ قەیرانی سووریا لە سەرووی هەموویانەوە دێت. 
پاتێل، باسی لەوەش كرد كە لەگەڵ وڵاتانی عەرەبیدا لە بابەتەكانی گەیاندنی هاوكاریی مرۆیی بۆ سوورییەكان و ریگرێگرتن لە دووبارە سەرهەڵدانەوەی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش و ئامانجەكانی ئاسایش و سەقامگیری هەمان ئامانجیان هەیە.
رۆژی  یەكشەممەی رابردوو كۆمكاری عەرەبیەوە لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، وەزیرانی دەرەوەی عەرەب لە كۆبوونەوەكەیان لە قاهیرە ڕێككەوتن لەسەر گەڕانەوەی سوریا بۆ شوێنی خۆی لە كۆمكاری عەرەبی. 
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.