Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 22:25

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕوونکردنەوە لەبارەی هاککردنی ماڵپەڕی وەزارەتەکەی دەدات

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پشتڕاستی دەکاتەوە کە ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هاک کرابێت، بەڵام ڕەتی دەکاتەوە دزە بە زانیارییەکانی وەزارەتەکە کرابێت.

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی هاککردنی ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ناسر کەنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕوونکردنەوەی دا و ڕایگەیاند: ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوە هاک کراوە، بەڵام دەستبەجێ ڕێوشوێنی پێویست گیراوەتەبەر و ئێستا ماڵپەڕەکە و سەرجەم سیستەمە خزمەتگوزارییەکانی لەبەردەستدایە.

سەبارەت بە هەواڵی دەستڕاگەیشتن بە بەڵگەنامەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەلایەن ئەو گرووپە هاککەرەوە، کەنعانی ڕەتی دەکاتەوە کە دزە بە زانیارییەکانی وەزارەتەکە کرا بێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، کە دوێنێ یەکشەممە هەواڵی هاککردن و دزەکردن بە زانیارییەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاو کرایەوە، ئاماژە بەوە درابوو کە گرووپێکی هاککەر بەڵگەنامە و داتابەیسەکانی وەزارەتەکە بڵاو دەکەنەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.