Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 23:39

تۆپی پێ.. یانەی ئارسیناڵ یاریی لووتکەی ئەم هەفتەیەی پریمییەر لیگی بردەوە

کوردستان TV
100%


لە میانی یارییەکانی هەفتەی35مینی خولی پلە نایابی تۆپی پێی ئینگلتەرا (پرێمییەرلیگ) یانەی ئارسیناڵ بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە یانەی نیوکاسڵ یونایتد-ی بردەوە.

نیوکاسڵ، کە هەفتەکەی لە پلەی سێیەم دەستپێکرد میوانداریی ئارسیناڵی رکابەری کرد.

ئارسیناڵ، لە رێگەی گۆڵەکانی ئۆدیگارد لە خولەکی 14 و سشار-ی یاریزانی نیوکاسڵ لە خولەکی 71 لە گۆڵی خۆیان سێ خاڵی یارییەکەی بەدەستهێنا.

ئارسیناڵ، دوای ئەم بردنەوەیە کۆی خاڵەکانی بۆ 81 خاڵ بەرزکردەوە بە خاڵێک لە دوای یانەی مانچێستەر سیتی کە سەرەڕای کەمیی یارییەک لە لووتکەی خولەکە جێگیرە.

هاوکات، یانەی نیوکاسڵ یونایتد بە جیاوازی یارییەک خاڵەکانی لە 65 خاڵ مایەوە.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.