Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 15:50

ئێران 2 هاووڵاتی كورد ده‌ستگیرده‌كات

کوردستان TV
100%

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران 2 هاووڵاتی كورد له‌ كوردستانی ئێران ده‌ستگیرده‌كه‌ن.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: رۆژی یه‌كشه‌م 7ی5ی2023" دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی پەیمان ئەحمەدیان و مەنووچێهر ڕەزایی، کە هەردووکیان خەڵکی گوندی "کەڵکان"ی سەر بە شاری دیواندەرە و دانیشتووی خودی دیواندەرە بوون له‌ كوردستانی ئێران، لەلایەن  هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران ده‌ستگیركران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه‌ به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه‌، ئەو دوو هاووڵاتییە بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و دادوەری و بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستگیركراون.

له‌ كۆتاییدا رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاندووه‌" تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستگیركردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو دوو هاووڵاتییە، هەروەها لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان لە بەردەستدا نییە".
 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.