Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 05:51

توێژینەوەیەكی نوێ سوودە سەرسوڕهێنەرەكانی مێخەك" قەنەفل" ئاشكرا دەكات

کوردستان TV
100%

مێخەك بە یەكێك لە بەناوبانگترین جۆرەكانی بەهارات دادەنرێت كە گرنگە بۆ تەندروستی مرۆڤ، توێژینەوەكانی ئەم دواییە دەریانخستووە كە چەندین ماددەی خۆراكی بەسوود لەخۆدەگرێت، لەوانە ڤیتامین C، B6، B12، A، H، ڤیتامین D، هەروەها كانزاكانی وەك پۆتاسیۆم، ئاسن، كالیسیۆم و مەگنیسیۆم و فسفۆر و سۆدیۆم.زینك و ترش و دژە ئۆكسێنەرەكانی تر كە لە بەرامبەردا شێرپەنجە جۆراوجۆرەكان و كێشەكانی هەرس و ئازاری ددان كەمدەكەنەوە، ئەمە جگە لەوەی توانای كاریگەرانەی هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی بۆنی ناخۆشی دەم.
سوودەكانی مێخەك بۆ ئاسوودەیی ..
1- بەپێی زۆرێك لە لێكۆڵینەوەكان، بەكارهێنانی مێخەك سوودی بۆ ئافرەتی دووگیان و كۆرپەلە هەیە، بەڵام پێویستە پێش خواردنی هەر بڕەیەك ڕاوێژ بە پزیشكی چاودێر بكرێت.
2- مێخەك سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندە بە دژە ئۆكسێنەر كە ڕێگری دەكات لە ئۆكساندنی خانەكان و زیانگەیاندن لە منداڵدان.
3-  مێخەك چەندین كانزا و خوێی تێدایە وەكو سۆدیۆم و مەنگەنیز و فسفۆر كە یارمەتی گەشەكردنی تەندروست و تەندروستانەی كۆرپە لەناو سكی دایكیدا دەدەن.
4- مێخەك ترشی چەوری ئۆمیگا 3 لەخۆدەگرێت كە لە بەرامبەردا یارمەتی گەشەكردنی تەندروستانەی مێشكی منداڵ دەدات لە سكی دایكیدا.
5- كالسیۆم و فسفۆری ناو مێخەك بەشدارن لە دروستكردنی ئێسكی كۆرپەلە لە ناو سكدا.
6- مێخەك یارمەتی ڕێگریكردن لە تێكچوونی كۆئەندامی هەرس دەدات كە هاوڕێی ئافرەتی دووگیان دەبێت بەتایبەتی سكچوون و قەبزی و هەرس نەكردن.
سوودەكانی مێخەك بۆ سوڕی مانگانە..
2- تێبینی كرا كاتێك پێنج بۆ حەوت ڕۆژ پێش سوڕی مانگانە بە زەیتی مێخەك مەساجی سك دەكرا، ئاست و ماوەی ئازاری سوڕی مانگانە و بڕی خوێنبەربوونی سوڕی مانگانە زۆر كەمتر بووە لەوەی كە هەبووە. بۆیە دەتوانرێت مێخەك وەك ڕێكارێكی ناپزیشكی بەكاربهێنرێت بۆ كەمكردنەوەی ئازار، بەتایبەتی بۆ ئەو كچانەی بەدەست خوێنبەربوونی زۆر و ناڕێكی سوڕی مانگانەوە دەناڵێنن.
2- دەكرێت هەفتەیەك پێش سوڕی مانگانە تێكەڵەیەك لە مێخەك (تەنها كەوچكێكی چا)، گوێزی هیندی و تۆزی بامێ لەگەڵ شیری كەم چەوری یان زەیتی سۆیا بخورێت بۆ كەمكردنەوەی ئەو ئازارانەی پەیوەستن بە سوڕی مانگانەوە، وەك پشت ئێشە و سەرئێشە.
3- دەركەوت زەیتی مێخەك تێكەڵ بە زەیتی دارچین و لاڤاندەر و بادەم ڕەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ نەهێشتنی نیشانەكانی نەخۆشی ئەندۆمیتریۆس، وەك خوێنبەربوونی نێوان سوڕی مانگانە و توندی خوێنبەربوون. هەروەها بەكارهێنانی مێخەك ڕەنگە یارمەتیدەر بێت بۆ هاندانی هێلكەدانەكان.
4- مێخەك كاردەكات بۆ پاككردنەوەی منداڵدان لە شوێنەواری پەردەی ناوپۆشی توێكڵكراو.
5- مێخەك یارمەتی خێراكردنی سوڕی مانگانە و پاككردنەوەی منداڵدان دەدات.
6- مێخەك ڕۆڵێكی كاریگەر دەگێڕێت لە ڕێكخستنی بەرواری سوڕی مانگانە.
7- مێخەك ماسولكەی منداڵدان بەهێز دەكات.
سوودەكانی مێخەك لە هاندانی هێلكەدانەكان ..
1- دەكرێت پشت بە ڕێچكەیەكی سادە ببەسترێت بۆ بەهێزكردن و هاندانی هێلكەدانەكان، كە بریتییە لە خواردنەوەیەكی مێخەك ، بۆ ماوەی 3 ڕۆژی بەردەوام دوای كۆتایی هاتنی سوڕی مانگانە بۆ پاككردنەوەی منداڵدان و هاندانی هێلكەدانەكان.
2- مێخەك یارمەتی تەسككردنەوەی شوێنی هەستیاری دەدات دوای منداڵبوونی سروشتی، بە تێكەڵكردنی كەوچكێك لە مێخەكی وردكراو و مەستیكی وردكراو، پاشان زیادكردنی بۆ كوپێك شیری گەرم و خواردنەوەی ڕۆژانە لەسەر سكی بەتاڵ.
سوودەكانی مێخەك لە خۆپاراستن لە شێرپەنجە ..
دەركەوتووە كە یوجینۆلی كە لە مێخەكدا هەیە تایبەتمەندی دژە شێرپەنجەی هەیە، چونكە بە شێوەیەكی كاریگەر دەبێتە هۆی مردنی خانە شێرپەنجەییەكان. توێژینەوە تاقیگەییەكان دەریانخستووە كە زەیتی مێخەك دەبێتە هۆی مردنی 80%ی خانە شێرپەنجەییەكانی سورێنچك، هەروەها یوجینۆل دەبێتە هۆی مردنی خانەكانی شێرپەنجەی ملی ڕەحم.
سوودەكانی مێخەك بۆ ددان ..
تایبەتمەندی دژە بەكتریای مێخەك یارمەتیدەرە بۆ بەرەوپێشبردنی تەندروستی دەم و ددان و كەمكردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی پووك. هەروەها دەتوانرێت مێخەك بۆ ددانەكان بەكاربهێنرێت وەك سڕكەرێكی ناوخۆیی بۆ ئازار، یان بە بەكارهێنانی ڕۆن یان جوینی مێخەك بە گەدەی بەتاڵ لە بەیانیاندا بۆ ڕزگاربوون لە بۆنی دەم بە درێژایی ڕۆژ.
سوودەكانی مێخەك بۆ كۆئەندامی هەرس..
1- مێخەك یارمەتی چارەسەركردنی برینی گەدە دەدات، هەروەها یارمەتی ڕێگریكردن لە وەرینی ناوپۆشی گەدە دەدات بەهۆی ترشە هەرسەكانەوە. هەروەها ڕۆڵێكی كاریگەری هەیە لە چارەسەركردنی ئاوسانی سك و هەرس نەكردنی هەرس، ئەمە جگە لەوەی ئەگەری یارمەتیدانی ڕێگریكردن لە قەبزی و بەرەوپێشبردنی ڕێكوپێكی لە جوڵەی ڕیخۆڵەدا هەیە.
2- سەلمێنراوە كە مێخەك تایبەتمەندی دژە میكرۆبی هەیە، بەو پێیەی یارمەتی ڕاگرتنی گەشەی وردە زیندەوەران دەدات وەك بەكتریا؛ یەكێك لە سودەكانی بۆ سك ئەوەیە كە بەكتریاكان دەكوژێت كە دەبنە هۆی گرژبوون و سكچوون.
سوودەكانی مێخەك لە ڕێكخستنی شەكری خوێن ..
توێژینەوەكانی ئاژەڵ و تاقیگەیی دەریانخستووە كە پێكهاتەكانی ناو مێخەك یارمەتی پاراستنی شەكری خوێن دەدەن لە ئاستێكی ئاساییدا و باشتركردنی كاركردنی ئەو خانانەی كە ئەنسۆلین بەرهەمدەهێنن، ئەمەش یەكێكە لە سوودەكانی جوینی مێخەك لەكاتی گەدەی بەتاڵدا.
سوودەكانی مێخەك بۆ تەندروستی جگەر ..
پێكهاتە بەسوودەكانی ناو مێخەك دەتوانن یارمەتیدەر بن لە بەرزكردنەوەی تەندروستی جگەر، ڕەنگە یوجینۆڵ بە تایبەتی سوودی هەبێت بۆ جگەر، چونكە كاركردنی جگەر باشتر دەكات و هەوكردن و فشاری ئۆكسجینی كەمدەكاتەوە.
سوودەكانی مێخەك بۆ بەرگری لەش ..
سوودەكانی مێخەك بۆ بەرگری و خوێن زۆرن، بەو پێیەی ڤیتامین سی یارمەتی بەهێزكردنی سیستەمی بەرگری لەش دەدات، لەكاتێكدا ڤیتامین K توخمێكی گرنگە لە مەینبوونی خوێندا. هەروەها مەنگەنیز كانزایەكی سەرەكییە بۆ پاراستنی كاركردنی مێشك و دروستكردنی ئێسكی بەهێز.
سوودەكانی مێخەك بۆ دڵ و خوێنبەرەكان ..
1-یارمەتی كەمكردنەوەی ئاستی كۆلیسترۆڵی زیانبەخشی LDL دەدات، هەروەها ڕێژەی سەدی ترایگلیسیرید لە جەستەدا، كە پارێزگاری لە نەخۆشییەكانی دڵ و خوێنبەرەكان دەكات.
سوودەكانی مێخەك بۆ قژ ..
سوودەكانی مێخەك بۆ قژ لە پەرەپێدانی گەشەی قژ و كەمكردنەوەی هەڵوەرینی قژدا دەردەكەون، وایكردووە نەرم و بریقەدار و ئاسان بۆ ستایلكردنی قژ. جگە لە كەمكردنەوەی هەوكردن و هەوكردنی پێستی سەر.
سوودەكانی مێخەك بۆ خەو ..
1-خەو درێژ دەكاتەوە.
2- ماوەی درەنگ خەوتن كەمدەكاتەوە.
3- كاریگەری دژە دڵەڕاوكێی هەیە.
سوودەكانی تری مێخەك ..
1-جوینی مێخەك بە سكی بەتاڵ سكچوون و سەرگێژخواردن كەمدەكاتەوە.
2-دانانی مێخەك لە ژێر زمان چارەسەری قورگ ئێشە دەكات و ئازارەكانی كەم دەكاتەوە
3-زەیتی مێخەك یارمەتی شێداركردنی لێوەكان دەدات و سەرنجڕاكێشتریان دەكات.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.