Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 04:26

ئەلفۆنسۆ دەیڤزی کەنەدی بە باشترین یاریزانی ساڵ لە کیشوەری ئەمریکای باکوور دەسنیشانکرا

کوردستان TV
100%


ئەلفۆنسۆ دەیڤزی کەنەدی بە باشترین یاریزانی ساڵ لە کیشوەری ئەمریکای باکوور دەسنیشانکرا.
بۆ دووەم ساڵە بەدوای یەک ئەستێرەی یانەی بایرن میونشن، ئەلفۆنسۆ دەیڤز بە باشترین یاریزانی کیشوەری ئەمریکای باکوور دەستنیشان دەکرێت، کە ئەمەش دەستکەوتێکی مێژووییە بۆ یاریزانه‌كه‌.
دەیڤزی تەمەن بیستو دوو ساڵان لە لێدوانێکی بۆ پێگەی سپۆرت وەن ڕایگەیاند:
شەرەفێکی گەورەیە بۆم، بەبێ هاوڕێکانم ئەم خەڵاتەم بەدەست نەدەهێنا، دڵخۆشم بەم دەستکەوتە و یارمەتیدەرم دەبێت تا ئاستم باشتر بکەم
دەیڤز لە جامی جیهانی قەتەر ناوی چووە مێژوو، بەهۆی ئەوەی توانی یەکەم گۆڵی هەڵبژاردەی کەنەدا لە مێژووی جامی جیهانیدا بکات، کە گۆڵەکەی بەرامبەر بە هەڵبژاردەی کڕواتیا بوو.
بەرگریکارە بەهرەمەندەکەی کەنەدا بە یەکێک لە باشترین بەرگریکارەکانی ئێستا هەژمار دەکرێت، چەندین یانەی گەورەش چاویان لەسەریەتی.
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.