Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 14:01

دوو بوومەلەرزە لە زەریای هێمن روویدا

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی باری نائاسایی هەرێمی كامچاتكا بڵاویكردەوە، دوو بوومەلەرزە لە ئاوی زەریای هێمن ڕوویانداوە.
بەپێی داتاكانی لقی ناوچەیی خزمەتگوزاری جیۆفیزیكی ئەكادیمیای زانستی ڕووسیا، سەر لەبەیانی ئەمرۆ یەكشەممە دوو بوومەلەرزەی هەستپێنەكراو لە ئاوەكانی زەریای هێمن تۆماركراون.
یەكەم بوومەلەرزە بە گوڕی 5.3 لە قووڵایی 76 كم لە ناوەندی ئاوی زەریاكان روویداوە بە دووری 145 كم لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ناوچەی شاری پترۆپاڤلۆڤسك-كامچاتسكی.
دووەم بوومەلەرزەیش لە قووڵایی 42 كم تۆماركراوە، بە گوڕی 4.2 و ناوەندی بوومەلەرزەكە لە ئاوی زەریاكان بووە بە دووری 185 كم لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ناوچەی شارستانی پترۆپاڤلۆڤسك-كامچاتسكی.
لە ناوەندەكانی نیشتەجێبوونی خاكی كامچاتكا هەست بە هیچ بوومەلەرزەیەك نەكراوە و هیچ مەترسییەكی تسونامی ڕانەگەیەندراوە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.