Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 08:40

نیشانەكانی نەخۆشی شەكرە لە پێستدا دەردەكەوێ ؟!

کوردستان TV
100%

نەخۆشی شەكرە حاڵەتێكی مەترسیدار و درێژخایەنە كە تا كۆتایی تەمەن درێژەی دەبێت، نەخۆشییەكەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شەكر لە خوێندا، جا لە جۆری یەكەمی نەخۆشییەكە بێت یان دووەم جۆری باو.لە كاتێكدا نیشانە سەرەكییەكان بەزۆری بریتین لە تینوێتییەكی زۆر و زیادبوونی پێویستی میزكردن، بەڵام لەوانەیە نیشانە ئاماژە دەرەكانیش هەبن كە لەسەر پێست دەربكەون.
نەخۆشی شەكرە دوو جۆری هەیە و جیاوازی سەرەكی ئەوەیە كە جۆری یەكەم حاڵەتێكی بۆ ماوەییە، جۆری دووەمیش بە شێوەیەكی سەرەكی دەگەڕێتەوە بۆ هەڵبژاردنی شێوازی ژیان، بەڵام هەردووكیان مەترسیدارن و دەبنە هۆی ئاڵۆزیی تەندروستیی جددی.
بەڵام بەپێی توێژینەوەیەك، زۆرجار ئاڵۆزییەكانی پێست یەكەم نیشانەی دیار بۆ نەخۆشی شەكرەن، بەم بیرۆكەیەش گرنگە بزانیت چۆن نەخۆشییەكە دەتوانێت خۆی لە پێستتدا دەربخات.
بروس گرین پسپۆڕی دەرمانساز ڕایگەیاندووە، پێستی ئەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە دەتوانێت هاوشێوەی ئەو پێستە بێت كە پێشوەختە پیر بووە.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا،ڕوونیشی كردەوە كە كێشەی پێست لە نێو تووشبووانی شەكرەدا زیاترە بەهۆی خراپی سوڕی خوێن و كەمبوونەوەی هەستیاری دەمارەكان.
ئەو نیشانانەی كە دەبێت ئاگاداریان بین لەسەر پێست بریتین لە:
پەڵەی زەرد یان قاوەیی مەترسیدار
پەڵەی درێژ لەسەر پەنجەكانی دەست و پەنجەكانی قاچ
دەركەوتنی لەناكاوی تاڵە موو
بۆشایی لەسەر پێست بەزەحمەت هەست پێدەكرێت
دەركەوتنی پەڵەی زۆر وشك و خورانی پێست بەتایبەت لەسەر قۆڵ
بەڵام ئەمانە تاكە نیشانەكان نین كە دەبێت ئاگاداریان بیت، چونكە NHS پێشنیاری ئەوە دەكات كە سەردانی پزیشك بكەیت ئەگەر هەستت بە تینوێتییەكی زۆر كرد یان زیاتر لە ئاسایی میز بكەیت، بەتایبەتی لە شەودا.
هەروەها هەستكردن بە ماندوێتی زۆر، دابەزاندنی كێش، زۆرجار تووشی كۆكە و كاڵبوونەوەی بینین نیشانەكانی هۆشداری نەخۆشی شەكرەن.
نەخۆشی شەكرەی جۆری یەكەم دەتوانێت بە خێرایی لە ماوەی چەند هەفتەیەك یان تەنانەت چەند ڕۆژێكدا گەشە بكات، زۆر كەسیش بۆ چەندین ساڵ تووشی نەخۆشی شەكرەی جۆری دووەم دەبن بەبێ ئەوەی هەستیان پێبكەن چونكە نیشانەكانی سەرەتایی زیاتر گشتین، یان هیچ نیشانەیەكیان نییە.
ئەم حاڵەتە مەترسیدارە بۆ سەر ژیان زۆرجار بەهۆی خراپی شێوازی ژیانەوە دروست دەبێت وەك زۆر خواردنی خۆراكی ناتەندروست یان وەرزش نەكردن.


 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.