Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 14:20

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی: باری نائاسایی لە جیهان کۆتایی هات

کوردستان TV
100%

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیی کۆتاییهاتنی باری نائاسایی لە جیهان بەهۆی بڵاوبوونەوە و مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ڕاگەیاند و دەڵێت، چیتر کۆڤید-19 بە حاڵەتێکی نائاسایی تەندروستیی جیهانیی نازانرێت.

ئەمڕۆ هەینی 05ـی 05ـی 2023 تیدرۆس ئەدهانۆم گیبریسۆس بەڕێوەبەری گشتیی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانیی ڕایگەیاند: چیتر کۆڤید-19 بە حاڵەتێکی نائاسایی تەندروستیی جیهانیی نازانرێت، بەڵام ڤایرۆسەکە کۆتایی نەهاتووە و بەو مانایەش نایەت کە مەترسییەکە تێپەڕیبێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەگەری دووبارە ڕاگەیاندنی باری نائاسایی ئەگەر دۆخەکە بگۆڕێت.

ئەم ڕاگەیاندنە دوای ئەوە هات کە لیژنەی فریاگوزاری سەربەخۆی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیی بۆ کۆرۆنا لە 15ـەمین کۆبوونەوەیدا بڕیاری دا کە قەیرانەکە چیتر شایستەی ئەوە نییە کە بەشێوەیەکی چڕ ئامادەکاری بۆ بکرێت.

بەڕێوەبەری گشتیی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانیی ئاماژەی بەوەش دا کە زیاتر لە 20 ملیۆن کەس بەهۆی تووشبوونیان بە پەتای کۆڕۆنا گیانیان لەدەست دا و ژمارەی تووشبووانیش سێ هێندەی ژمارەی ئەو کەسانەیە کە گیانیان لەدەست داوە.

جیهان تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.