Erbil 24°C شەممە 30 ئەیلوول 08:16

توركیا كوشتنی سه‌ركرده‌یه‌كی داعشی ڕاگه‌یاند

کوردستان TV
100%

میدیا فه‌رمییه‌كانی توركیا ئه‌مڕۆ دووشه‌م كوشتنی سه‌ركرده‌یه‌كی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشیان له‌نێو خاكی سووریا ڕاگه‌یاند.

ئاژانشی ده‌نگوباسی (ئه‌نادۆڵ) بڵاوی كرده‌وه‌: ئه‌و سه‌ركرده‌ و ئه‌میره‌ی داعش كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌ ئۆپه‌ڕاسیۆنێكدا به‌ ده‌ستی تیمێكی هێزه‌كانی هه‌واڵگری توركیا كوژراوه‌، ناوی ئه‌بو حوسێن قوڕه‌یشییه‌.

بڵاویشی كرده‌وه‌: ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ی جه‌ندرێس سه‌ر به‌ پارێزگای عه‌فرین له‌ سنووری توركیا ئه‌نجامدراوه‌، ئه‌میره‌كه‌ی داعش خۆی له‌ ژێرزه‌مینی خانوویه‌كی ناوچه‌كه‌ شاردبووه‌وه‌.

ئاماژه ‌به‌وه‌شدراوه‌: له‌ ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه‌دا تیمه‌ هه‌واڵگرییه‌كه‌ داوای له‌ قوڕه‌یشی كردووه‌ له‌ خانووه‌كه‌ بێته‌ ده‌ره‌وه‌ و خۆی به‌ده‌سته‌وه‌ بدات، به‌ڵام ئه‌و ڕه‌تی كردۆته‌وه‌.

جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ دوای ڕه‌تكردنه‌وه‌ی داواكه‌‌، تیمه‌ هه‌واڵگرییه‌كه‌ی توركیا هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر خانووه‌كه‌، به‌ڵام ئه‌میره‌كه‌ی داعش به‌رله‌وه‌ی ده‌ستگیر بكرێت به‌ پشتێنه‌یه‌كی بۆمبڕێژكراو خۆی ته‌قاندۆته‌وه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.