Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 04:54

یادی 125 ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی لە قاهیرە کرایەوە

کوردستان TV
100%

مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قاهیرە بە ئامادەبوونی چەندین کەسایەتی میسری یادی 125 ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی لە قاهیرە کرایەوە.

بەبۆنەی جەژنی رۆژنامەنووسانی کورد و دەرچوونی یەکەم رۆژنامەی کوردی "کردستان" لە 22 مانگی نیسانی ساڵی 1898 لە لایەن مقداد مەدحەت بەردخان لە وڵاتی میسر، مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قاهیرە بە ئامادە بوونی چەندین کەسایەتی میسری و عێراقی و نوێنەری بالوێزخانەی عێراقی و پەرلەمانتار و رۆژنامەنووس و راگەیاندکار و ئەکادیمی، ئێوارە ئاهەنگێک و پێشەنگایەکی بۆ رۆژنامە کوردییەکان ساز کرد.

شێرکۆ حەبیب وێڕای بەخێرهاتن و سوپاسی ئامادەبووان ئاماژەی بە مێژووی ڕۆژنامەگەری کوردی کرد و گوتی: لە ڕۆژی 22ـی نیسان ڕۆژنامەنووسانی کوردستان بەشکۆوە یادی دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی دەکەنەوە کە لە لایەن مقداد مدحەت بەدرخان لە قاهیرەی پایتەختی وڵاتی میسر لە چاپخانەی "دار الهلال" چاپ کراوە، هەروەها ئاماژەی بە گرنگی قاهیرە کرد کە بۆ یەکەم جار لە مێژوو وشەی کورد بڵاوبۆوە و ڕۆژنامەیەکی کوردی لەو وڵاتە بەچاپ گەیەنرا دوای ئەوەی مقداد بەدرخان لە وڵاتەکەی خۆی ئەو مافەیان پێنەدا.

لە درێژەی گوتەکەی بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە قاهیرە باسی بارودۆخی ئەمرۆی بواری ڕۆژنامەگەری لە کوردستان کرد بەتایبەتی دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی حکوومەت لە ساڵی 1991 بواری رۆژنامەگەری بارودۆخێکی لە ئازادی کاری ڕۆژنامەگەری بەخۆوە بینی و چەندین یاسا بۆ پاڵپشتی ئازادی کاری ڕۆژنامەنووسی دەرچوو، هەروەها ئاماژەی بە ڕۆڵی حکوومەتی هەرێم لە دابینکردنی پانتایەکی فراوان بۆ ئازادی نووسین و ڕادەربڕین، لە کۆتایی هیوای خواست کەوا ڕۆژنامەنووسەکان لەپێناو خزمەتکردنی وڵاتەکەیان پابەندی ڕێنماییەکانی یاسابن.

دکتۆر مەحموود زاید مامۆستای مێژووی هاوچەرخ و شارەزا لە دۆزی کورد باسی لە مێژووی ڕۆژنامەگەری کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە چەندین ڕۆژنامەی دیکە لە قاهیرە چاپکراون و ڕۆژنامەگەری کوردی خزمەت بە دۆزی کورد بکات.

ڕۆژنامەنووس محەمەد حەبیب جێگری سەرنووسەری "دار الهلال" باسی لە بایەخدانی میسر کرد بە کولتووری میللەتەکانی دیکەی کرد و هەر لەو ڕوانگەش "دار الهلال" ڕۆژنامەی کردستانی چاپ کرد.

ئەمە بەو بۆنەیەوە چەندین ڕۆژنامەنووسی میسری لەلایەن مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی میسر ڕێزیان لێگیرا.

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.