Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 09:00

كەمخەوی دەبێتە هۆی جەڵتەی دڵ و مێشك

کوردستان TV
100%

ئەنتۆن تیخۆنۆڤسكی، پزیشكی پسپۆڕی دەمار، ڕایگەیاند، كەمخەوی كاریگەری نەرێنی لەسەر هەموو سیستەمەكانی لەش دەبێت و دەبێتە هۆی تووشبوون بە سڕبوونی ماسولكەكانی دڵ و جەڵتەی مێشك.
لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ماڵپەڕی Gazeta.Ru، پزیشكەكە ئاماژە بەوە دەكات پێویستە كەسێكی پێگەیشتوو ڕۆژانە 7-9 كاتژمێر بخەوێت. ئەگەر كاتژمێرەكانی خەوتن بە بەراورد بە ستانداردە فیزیۆلۆژییەكان كەمی كرد، تەنانەت چەند كاتژمێرێكیش، ئەوا بە مانای كەمخەوی دێت.
بە گوتەی ئەو، كەمخەوی دەبێتە هۆی تێكچوونی ئەركە مەعریفییەكان و كەمبوونەوەی ئەدای كاركردن و تێكچوونی سۆزداری.
دەشڵێت: سەرەتا نیشانەكان دیار نین، بۆیە زۆرێك هەوڵدەدەن پشتگوێی بخەن، بەڵام دوای نزیكەی 17 كاتژمێر بەبێ خەوتن ئەنجامەكانی دەردەكەوێ.
جگە لە كێشەی بیرەوەری و تەركیز، كە بەهۆی كەمبوونەوەی ماوەی خەوتنەوە دروست دەبێت، كەسەكە توڕە دەبێت، هەروەها كۆئەندامی دەمار كاتێكی پێویستی نییە بۆ پرۆسێسكردنی ئەو كاریگەری و هەستانەی كە لە ماوەی ڕۆژی پێشوودا كۆبوونەتەوە. نەخەوتنی پێویست لە منداڵاندا دەبێتە هۆی دەركەوتنی نیشانەكانی تێكچوونی چالاكیی ، كە كاتێك خەو باشتر دەبێت نامێنێت.
دەشڵێت: بێ خەوی درێژخایەن دەبێتە هۆكارێك بۆ زیادبوونی كێش، چونكە لە شەواندا چەند مادەیەك كە پرۆسەی میتابۆلیزم ڕێكدەخەن لە جەستەدا چالاك دەبن لەوانە گرێلین و لێپتین، لەگەڵ كەمبوونەوەی ماوەی خەوتن، چڕیی ئەو مادەیە دەبێتە هۆی هاندانی ئارەزووی خواردن و هۆرمۆنی گرێلین زیاد دەكات،لە بەرامبەردا چڕیی هۆرمۆنی لێپتین كە سەركوت دەكات كەم دەبێتەوە.
دەشڵێت: جەستە لە كاتی خەوتندا پرۆسەكانی دووبارە دروستبوونەوەی شانەكان چالاك دەكات. ئەم پرۆسەیە بە شێوەیەكی سەرەكی پەیوەستە بە هۆرمۆنی سۆماتۆستاتین كە لە ماوەی خەوی قووڵدا لەشەوەوە بەرهەم دێت. واتە كەمبوونەوەی ئاستی ئەم هۆرمۆنە كە پێی دەوترێت هۆرمۆنی گەشە، دەبێتە هۆی خراپ چاكبوونەوەی برین .
ئەو دەڵێت: كەمخەوی دەبێتە هۆی دروستبوونی كێشە لە دڵ و بۆرییەكانی خوێن، لەوانەش سڕبوونی ماسولكەكانی دڵ و جەڵتەی مێشك. هەروەها سیستەمی بەرگری لەش تووشی كێشە دەبێت .
هەروەها دەشڵێت: ئەنجامی تاقیكردنەوەیەك كە لە ساڵی 2003 ئەنجامدرا، كە بریتی بوو لە پشكنینی ئەو نەخۆشانەی كە كوتانی دژە هەوكردنی جگەریان بۆ كراوە، دەریخست كە ڕێژەی دژەتەنەكان لەو نەخۆشانەی كە شەوی دوای كوتان نەخەوتن دوو هێندە كەمترە بە بەراورد بەو نەخۆشانەی كە بە باشی خەوتوون.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.