Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 15:23

"مۆبایلەکانتان پیسترن لە توالێتە گشتییەکان و کێشە بۆ پێستتان دروست دەکات"

کوردستان TV
100%

پسپۆرێکی نەخۆشییەکانی پێست ئاشکرای دەکات، مۆبایلەکانتان لە توالێتە گشتییەکان پیسترن و کێشە بۆ پێستتان دروست دەکات، یەکێک لە کێشەکانیش دەرکەوتنی زیپکەیە.

د. مامینا تۆریگانۆ، پسپۆری نەخۆشییەکانی پێست ڕایگەیاند: پاکڕاگرتنی مۆبایلەکانتان زۆر گرنگە، بەو پێیەی ئەو ئامێرانە بە بەکتریا داپۆشراون، بەشێک لە توێژینەوەکانیش دەریانخستووە کە بەکتریای سەر مۆبایل زۆر زیاترە بەراورد بە بەکتریا لە توالێتە گشتییەکان.

ئەو پزیشکە زیانەکانی مۆبایل بۆ پێست و چۆنییەتی گواستنەوەی بەکتریاکان لە ڕێگەی مۆبایلەوە بۆ سەر پێست ڕوون دەکاتەوە و دەڵێت، کاتێک وەڵامی پەیوەندی دەدەنەوە و مۆبایلەکانتان دەخەنە سەر گوێیەکانتان، لەم ڕێگەیەوە بەکتریاکان بۆ دەموچاوتان دەگوازرێتەوە، ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە کێشەکانی پێست زیاد دەکات.

ئەو پسپۆرەی نەخۆشییەکانی پێست بۆ کەمکردنەوەی زیانەکانی مۆبایل بۆ سەر پێست ئاماژەی بەوە دا کە دەتوانرێ بە کلێنسی تەڕی دژەبەکتریا مۆبایل خاوێن بکرێتەوە، یان قوماشێک کە بە ئاو و سابوون تەڕ کرابێت بۆ سڕینەوەی مۆبایلەکانتان بەکاربهێنن، جەختیشی کردەوە کە ئەم گیراوانە دەتوانن یارمەتیدەربن بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.