Erbil 15°C پێنجشەممە 28 ئازار 20:29

نیشانەكانی كەمی ڤیتامین " B12 " چییە؟

کوردستان TV
100%

ڤیتامین B12 یەكێكە لە ڤیتامینە گرنگەكان كە دەبێت لە جەستەدا بەردەست بێت بۆ ئەوەی چێژ لە تەندروستییەكی باش وەربگرێت، بەو پێیەی كەمی كاریگەری زۆر لەسەر تواناكانی ڕۆژانەمان دەبێت.
لەوبارەیەوە كاتارینا سیبێنۆڤا، چارەسەركەری خۆراكی، نیشانە سەرەكییەكانی كەمی B12ی دەستنیشان كرد:
كەمی ڤیتامین B12 پەیوەندییەكی نزیك بە تێكچوونی مەعریفیەوە هەیە، كە دەتوانێت كاریگەری لەسەر بڕیاردانمان، توانای تەركیزكردنمان هەبێت، تەنانەت ڕەنگە ببێتە هۆی نەخۆشی بیرچوونەوە.
ئەگەر میتابۆلیزمەكەت دەستی بە خاوبوونەوە كرد و ببێتە هۆی زیادبوونی كێش، ئەمە ڕەنگە ئاماژە بێت بۆ ئەوەی كە پێویستت بە ڤیتامین B12ی زیاترە.
ڤیتامین B12 دەتوانرێت لە پرۆتینەكانی وەك گۆشت و ماسی و هێلكە و بەرهەمە شیرەمەنیەكاندا هەبێت، بۆیە ئەوانەی ڕێجیمێكی ڤیگن پەیڕەو دەكەن پێویستە زیاتر وریا بن.
هەروەها سێو و مۆز و توو سەرچاوەیەكی باشی B12ن، هەروەها چەوەندەر و قارچك و پەتاتە.
كاترینینا ئاماژەی بەوەشكرد: ئەم ڤیتامینە ڕۆڵێكی گرنگی هەیە لە بەرهەمهێنانی ماددە كیمیاییەكانی مێشكدا كە كاریگەرییان لەسەر میزاج هەیە، بۆیە زۆر گرنگە دڵنیا بیت لەوەی كە ڕێجیمێك دەخۆیت كە ڕێژەیەكی گونجاوی ماددەی بی 12ی تێدایە.
هەروەها لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: كەمی ڤیتامین B12 دەتوانێت كاریگەری لەسەر گەشەی خڕۆكە سپییەكانی خوێنیش هەبێت، كە پێویستن بۆ كاركردنی سیستەمی بەرگری، هەروەها ڕێگە بە جەستەت دەدات خڕۆكە سوورەكانی خوێن بەرهەمبهێنێت كە ئۆكسجین دەگوازنەوە بۆ سەرتاسەری جەستەدا.
 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.