Erbil 15°C پێنجشەممە 18 نیسان 20:59

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران به‌ ئۆتۆمبێل به‌سه‌ر لاوێكی كورد ده‌كه‌ون و به‌هۆیه‌وه‌ گیان له‌ ده‌ست ده‌دات

کوردستان TV
100%


محەممەد لەتیف ئەحمەدپوور، کۆڵبەر و خەڵکی بانە لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانی سنووری هەنگەژاڵ بە ئۆتۆمبێل  به‌سه‌ری ده‌كه‌ون و دوای چوار ڕۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانەیەکی سەقز بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: رۆژی یه‌كشه‌ممه‌23ی4ی2023، محەممەد لەتیف ئەحمەدپوور، کۆڵبەر و خەڵکی بانە، کە پێشتر لەلایەن  هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ به‌ ئۆتۆمبێل به‌سه‌ری كه‌وتبوون، لە نەخۆشخانەی شیفای شاری سەقز بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا.

هەنگاو زانیویەتی کە ئەم کۆڵبەرە ڕۆژی پێنجشەممە20ی4ی2023 ، دوای ڕێگریکردنی هێزە ئه‌منییه‌كانی  سنووری هەنگەژاڵە لە کۆڵبەری، لەگەڵ چەند کۆڵبەرێکی دیکە لە کاتی گەڕانەوەی بۆ شارەکەیان لەلایەن ئەم هێزانەوە بە ئۆتۆمبێل به‌سه‌ریان كه‌وتون.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه‌ به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه‌، لە کاتێکدا ئۆتۆمبێلی ئەم هێزانە بەپاڵ گرووپێک کۆڵبەر کە بە پێ خەریکی ڕۆیشتن بوون تێپەڕیوە، سەربازێک لە ئۆتۆمبێلەکەوە بەدەست پشتە ملی محەممەد لەتیف ئەحمەدپووری گرتووە و و دوای چەند مەترێک ڕاکێشانی، ناوبراو هاوسەنگی خۆی لەدەستداوە و کەوتووەتە ژێر تایەکانی پشتەوەی ئەم ئۆتۆمبێلە.

یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی ئەحمەدپوور لەم بارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند، کە لە ئاکامی ئەم کارە بەئەنقەستەی هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران، مل و شانی محەممەد لەتیف ئەحمەدپوور لە چەند شوێنێکەوە شکاوە، کە دوای گواسترانەوەی بۆ نەخۆشخانەی شیفا لە سەقز و مانەوەی چەند ڕۆژێک لەم نەخۆشخانەیەدا گیانی لەدەست دا.

ئەم سەرچاوەیه‌ ڕاشیگەیاندووه‌، کە کەماڵ خدری، فەرمانداری بانە پەیوەندی بە بنەماڵەی ئەم کۆڵبەرەوە گرتووە و هەڕەشەی لێیان کردووە کە دەبێت تەرمی ناوبراو لە شەودا و بێ ئاگادارکردنەوەی ڕای گشتی بەخاک بسپێرن.

هەنگاو ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، کە لە ئێستادا نەخۆشخانەی شیفا تەرمی ئەم کۆڵبەرە ڕادەستی بنەماڵەکەی ناکەنەوە و پێیان ڕاگەیاندوون کە هەتا شەو تەرمەکەی ڕادەست ناکەنەوە.

محەممەد لەتیف ئەحمەدپوور، تەمەن 36 ساڵ خەڵکی بانە، خێزاندار و باوکی منداڵێک بووە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.