Erbil 27°C شەممە 27 تەمووز 04:03

بەشی ڕۆشنبیریی و ڕاگەیاندنی پارتی: ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس توانیویەتی خزمەت بە ڕاستی و نیشتیمان و دەسکەوتەکانی گەل بکات

کوردستان TV
100%


 بەشی ڕۆشنبیریی و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی به‌ بۆنه‌ی (19)یەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی (ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس) ئاراسته‌ی به‌رێوه‌به‌ر و  تەکنیککاران و کادیر و كارمەندانی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس ده‌كات.

ده‌قی بروسكه‌:

برووسكەی پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیریی و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
بەڕێزان بەڕێوەبەر و تەکنیککاران و کادیر و كارمەندانی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس.
 بەبۆنەی (١٩)یەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی (ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس) گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و خوێنەرانی ماڵپەڕەكەتان دەكەین و، ئومێدەوارین بۆ ساڵی داهاتوو بە هەمان پەیامی بەرپرسانە و دڵسۆزانەتان بەردەوام بن و هەنگاوی باشتر  بنێن.
 ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس توانیویەتی لە ماوەی كاركردنیدا وەك كەناڵێكی گرنگ و کارای ئەلكتڕۆنی ڕۆڵی خۆی لە بواری ڕاگەیاندندا ببینێ و لە پانتاییەكی بەرفراواندا بەرنامەی كاری ڕۆژانەی خۆی لە هەواڵ و ڕاپۆرت و وتار بڵاوبكاتەوە و، خزمەت بە ڕاستی و نیشتیمان و دەسکەوتەکانی گەل بکات. 
جارێكی دیكە وێرای پاڵپشتی و پشتیوانیی تەواوی خۆمان بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس، خوازیارین بۆ ساڵی داهاتوو، زیاتر و لە گشت ڕوویەكەوە بەرەو پێش بچن.
هەر سەركەوتووبن لە كار و بەرنامە و چالاكییەكانتان.
بەشی ڕۆشنبیریی و ڕاگەیاندنی
 پارتی دیموكراتی كوردستان
 22ـی4ـی2023

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.