Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 08:47

له‌ ئێران دووسبه‌ی كرایه‌ جه‌ژن

کوردستان TV
100%

له‌ وڵاتی ئێران به‌ فه‌رمی سبه‌ی هه‌ینی درێژكراوه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز دیاری كرا و دووسبه‌ی شه‌مووش كرایه‌ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان.

نووسینگه‌ی ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌یی رێبه‌ری باڵای شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران بڵاوی كرده‌وه‌: سبه‌ی هه‌ینی درێژكراوه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز ده‌بێت و دووسبه‌ی شه‌موو یه‌كه‌م رۆژی مانگی شه‌وال و یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن ده‌بێت.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ سعوودییه‌ و زۆرێك له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی سبه‌ی هه‌ینیان وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان دیاری كردبوو.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.