Erbil 15°C چوارشەممە 24 نیسان 02:57

ئێران ... ژەهراویبوونی قوتابیانی قوتابخانه‌یه‌كی کچان لە سەقز خۆپیشاندان و ناڕەزایی لێکەوتەوە

کوردستان TV
100%

 47 قوتابی گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و زیاتر لە 20 کەسیشیان باری تەندروستییان باش نییە.

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی ژماره‌یه‌ك میدیا و كه‌نالی راگه‌یاندنی جیهانی، لە شاری سەقز له‌ كوردستانی ئێران، قوتابیانی قوتابخانه‌یه‌كی  مێعراج-ی کچان بە ماددەی کیمیایی ژەهراوی بوون.

بەپێی ئەو دیمەنانەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتییدا بڵاوکراونەتەوە، گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان کەسوکاری قوتابیان و کارمەندانی ئەمنییدا دروست بووە.

سەقزییەکان کە ناڕەزایەتییان نیشانداوە بەرامبەر ئەو هێرشەی ژەهراویبوونی قوتابیانی لێکەوتووەتەوە، ئاڵای ئێرانیان لەسەر بینای قوتابخانه‌كه‌ داگرتووە .

دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە قوتابخانه‌كه‌ گرژی و ئاڵۆزی لەنێوانیاندا دروست بووە.

لە دیمەنەکاندا بەدیدەکرێت کە بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن و ئۆتۆمبێلی تایبەتی کەسوکاری قوتابیان، ئەو قوتابیانه‌ی ژەهراویبوون دەگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانە.

باس لەوەش کراوه‌ کە لانیکەم 47 قوتابی گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و زیاتر لە 20 کەسیشیان باری تەندروستییان باش نییە.

هێشتا لایەنی فەرمی روونکردنەوەی لەو بارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.