Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 16:08

شاندێكی ئێرانی سەردانی سعودیە دەكات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە ئاژانسی هەواڵی خوێندكارانی ئێرانی نیمچە فەرمی بڵاویكردەوە، شاندێكی تەكنیكی ئێران لەم هەفتەیەدا سەردانی سعودیە دەكات بۆ ئامادەكاری بۆ دووبارە كردنەوەی باڵیۆزخانەی ئێران لە ڕیاز.
ئەمەش دوای ئەوە دێت كە پێشتر لە یەكەمین كۆبوونەوەی فەرمی لە جۆری خۆیدا لە ماوەی زیاتر لە 7 ساڵدا كۆبوونەوەی نێوان وەزیرانی دەرەوەی سعودیە و ئێران لە پەكین بەڕێوەچوو.
هەروەها ئەو پێشهاتانە دوای ڕێككەوتنێك هاتنە ئاراوە لەگەڵ نێوەندگیری چین بۆ دەستپێكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات.
ئاژانسە ئێرانییەكە ڕایگەیاند: شاندی تەكنیكی ئێران سەردانی باڵیۆزخانەی تاران لە ڕیاز دەكات و ڕێكخستن بۆ كاراكردنەوەی باڵیۆزخانەی ئێران لە سعودیە دەكات.
هەروەها وەزارە تی دەرەوەی سعودیە ئاماژەی بەوەدا كە بەرپرسان سەردانی ئێرانیان كردووە بۆ تاوتوێكردنی ڕێكارەكانی كردنەوەی نوێنەرە دیپلۆماسییەكانی شانشینی سعوودیە لە ئێران.
هاوكات ئاژانسی هەواڵی خوێندكارانی ئیسنا ڕایگەیاندووە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شاندی سعودیە سەردانی باڵیۆزخانەی سعودیەیان لە تاران كردووە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.