Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 19:35

ناسا کونێکی رەشی نوێی دۆزیەوە کە کێشەکەی 20 ملیۆن هێندەی خۆر دەبێت

کوردستان TV
100%


ئاژانسی بۆشایی ئاسمان و فڕۆکەوانیی نیشتمانیی ئەمریکا (ناسا) دۆزینەوەی کونێکی رەشی نوێی راگەیاند کە زۆر بە خێرایی لە نێوان گەلەئەستێرەکاندا جوڵە دەکات.

ناسا لە راگەیەندراوێکدا زانیاری دەربارەی کونە رەشەکە کە بە رێککەوت لەلایەن تەلەسکۆبی هابڵ-ەوە دۆزراوەتەوە، بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە کە بە خێراییەکی زۆر لەناو گەلەئەستێرەکاندا دەسوڕێتەوە.

ئاماژە بەوە کراوە کونە رەشەکە کە بە "ئەهریمەنێکی نەبینراو" وەسف دەکرێت، خێراییەکەی بە جۆرێکە کە کە دەتوانێت لە ماوەی 14 خولەکدا مەودای نێوان زەوی و مانگ ببڕێت و کێشی 20 ملیۆن هێندەی کێشی خۆرە.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە کونە رەشەکە درێژییەکەی 200 هەزار هێندەی ساڵی رووناکییە.

مامۆستا لە زانکۆی یەڵ لە ئەمریکا، پیتەر ڤان دۆکوم سەبارەت بە کونە رەشەکە ئاماژەی بەوە دا لەکاتی وردبوونەوە لە وێنەی تەلەسکۆپی هابڵ، سەرنجی هێڵێکی بچووکی داوە کە پێیوابووە تیشکێکی گەردوونییە و دواتر شوێنەواری کونێکی رەشی دۆزیوەتەوە کە جیاواز بووە لە هەر شتێک کە پێشتر بینبووی.

لە راگەیەندراوەکەی ناسادا ئاماژە بەوە کراوە کە فەلەکناسان پێیان وایە ئەم کونە رەشە لە ئەنجامی پێکهاتەی نارێک و ناجێگیری سێ کونە رەشە گەورەکەوە دروست بووبێت کە پێکدادانیان لەگەڵ یەکتردا هەی

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.