Erbil 43°C پێنجشەممە 25 تەمووز 16:55

لە ماوەی سێ مانگی سەرەتای ساڵدا 48 هاووڵاتی كورد له‌ ئێران له‌ سێداره‌دراون

کوردستان TV
100%

لە ماوەی سێ مانگی سەرەتای ساڵی 2023دا لانی کەم 48 هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێراندا لە سێدارە دراون .

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە ماوەی سێ مانگی سەرەتای ساڵی 2023 (یه‌ك، دوو  و سێ) 48 هاووڵاتی كورد له‌ به‌ندینخانه‌كانی کەرەج و ئەراک و هەمەدان و بەندەر عەباس له‌ كوردستانی ئێران له‌ سێداره‌دراون.
هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌" هه‌ر له‌ ماوه‌ی ئه‌و سێ مانگه‌دا 93 هاووڵاتی  له‌ نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ له‌ سێداره‌دراون". 

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ راشیگه‌یاندووه‌" ئه‌و هاووڵاتییه‌ كوردانه‌ی له‌ سێداره‌ دراون به‌م تۆمه‌تانه‌ تۆمه‌تباركراون به‌م شێوه‌یه‌:

سیاسی: 3 کەس
کوشتنی بەئەنقەست: 14 کەس
ماددە هۆشبەرەکان: 27 کەس
دزی: 2 کەس 

شوێنی له‌ سێداره‌دانیان:
پارێزگای ئورمیە: 19 کەس.
پارێزگای کرماشان: 8 کەس.
پارێزگای سنە: 3 کەس.
پارێزگای ئیلام: 2 کەس.
بەندیخانەکانی شارەکانی دیکەی ئێران: 14 کەس.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.