فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا، ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، سەركردەیەكی دیاری داعشیان لە سوریا كوشتووە.
لە بەیاننامەكەدا هاتووە: ئەو تیرۆریستەی كە كراوەتە ئامانج ناوی خالد ئەحمەد جبورییە و بەرپرسی پلاندانان بۆ هێرشەكانی داعش لە ئەوروپا و پەرەپێدانی هەیكەلی سەركردایەتییەكەی بووە.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریكا ڕایگەیاند كە لەم هێرشەدا هیچ هاوڵاتییەكی مەدەنی نەكوژراوە و بریندار نەبووە، ئاماژەی بەوە كردووە كە كوشتنی جبوری بۆ ماوەیەكی كاتی توانای چەتەكانی داعش بۆ پلاندانان بۆ هێرشە دەرەكییەكان تێكدەدات.
سوپای ئەمریكا لە هێرشێكدا سەركردەیەكی دیاری داعشی لە سوریا كوشت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.