Erbil 36°C چوارشەممە 24 تەمووز 22:13

لە قاهیرە یادی جەژنی نەورۆز بەرز راگیرا

کوردستان TV
100%

لە قاهیرە پایتەختی وڵاتی میسر و بەبۆنەی جەژنی نەورۆز مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قاهیرە ئاهەنگ وئێوارە خوانێکی سازکرد بە ئامادە بوونی باڵوێزی عێراقی فیدراڵ دکتۆر ئەحمەد نایف ئەلدلێمی، و دکتۆر حوسین هنداوی یاریدەری ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەب، چەندین کەسایەتی دیبلۆمات و ئەکادیمی و سیاسەتمەدار و راگەیاندکار و رۆژنامەنووس رەوەندی عێراقی و کورد و فەلەستینی.

باڵویز دکتۆر ئەحمەد نایف لە وتارەکەی دا وێرای پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز ئاماژەی بەوەکرد کەوا جەژنی نەورۆز تایبەتمەندی میللەتی کوردە بەڵام بۆتە هیمایەکی تایبەتی بۆ سەرجەم گەلێ عێراق، هەروەها ئەوەی خستە روو گەکگرتووی عێراقییەکان بۆتە هۆکاری سەرکەتن بەسەر سەرجەم گرفت و کێشەکان، دووپاتی کردەوە کەوا سەرکەوتنی عێراقییەکان بەسەر داعش هۆکارە بۆ هەنگاونان بۆ بونیادنان و ڕێگە خۆشکەرە بۆ وەبەرهێنان .

شێرکۆ حەبیب بەرپرسی مەکتەبی قاهیرە لە وتارێکدا وێرای بەخێرهاتن و سوپاسی ئامادە بووان ئاماژەی بەوەکرد ەگەڵ ئەوەی مانگی ئادار مانگێکی نەهامەتی و پر لە ئازا بۆ گەلی کورد بەڵام چەندین بۆنە و یاد دڵخۆشی تێدایە و نەورۆز جەژنی نەتەوەیی میللەتی کورد مانای سەرکەوتن و ئازادی دەبەخشێ، هەروەها گوتی گرنگە نەورۆز ببێتە هەوێنی تەبایی و یەکریزی و چارەسەرکردنی گرفتەکان، وگوتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ساتەوەختی دامەزراندنی لە ساڵی ١٩٤٦ لە لایەن جەنابی مستەفا بارزانی نەمر هەموو هەوڵەکانی چارەسەرکردنی گرفت و ناکۆکیەکان لە رێگای دیالۆک و لێگتێگەیشتن و تاوەکو ئیستاش لەسەر هەمان رێباز و بۆ چوون و هەوڵەکانی جەنابی سەرۆک بارزانی بەردەوامە لە چارەسەکردنی گرفتەکان، سەبارەت بە گرفتەکان لەگەڵ بەغدا ، نیوخۆی کوردستان بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە وڵاتی میسری ئاماژەی بەوە کرد کەوا پارتی سوورە لەسەر چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لەسەر بنەمای لێک تتێگەیشتن و دەستور و یاسا، هەروەها ئاماژەی بەسەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا و سەردانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هەولێر و دیداری لە گەڵ جەنابی سەرۆک بارزانی و هەردوو رێزدارن سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران کرد،سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەو بەرپرسە پارتی دووپاتی کردەوە کەوا پارتی سوورە پرۆسەی هەڵبژاردن لە کاتی دیاریکراوی لە لایەن سەرۆکی هەرێم ئەنجام بدرێت.

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.