Erbil 15°C چوارشەممە 24 نیسان 11:51

بوومەلەرزەیەک دەریای ئیجەی هەژاند

کوردستان TV
100%

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.7 پلەی ڕێختەر لە دەریای ئیجە ڕووی دا، قوڵایی بوومەلەرزەکە 7.99 کیلۆمەتر بووە.

کاتژمێر 07:05ـی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 31ـی 03ـی 2023 بوومەلەرزەیەک دەریای ئیجەی هەژاند، سەرۆکایەتیی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا (AFAD) پشتڕاستی کردەوە.

سەرۆکایەتیی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاو (AFAD) بڵاوی کردەوە، گوڕی بوومەلەرزەکە 4.7 پلەی ڕێختەر بووە و لە قوڵایی 7.99 كيلۆمەتر ڕووی داوە.

بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاو ئاماژەی بەوەش داوە کە چەقی بوومەلەرزەکە 200 کیلۆمەتر لە کەناراوەکانی قەزای چەشمە سەر بە پارێزگای ئیزمیرەوە دوور بووە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.