Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 16:12

سەرۆكی حكومەت پیرۆزبایی لە هەردوو حزبی شیوعی كوردستان و عێراق دەكات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هەینی 31 ی ئادار، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی هەردوو حزبی شیوعی كوردستان و عێراق ، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە پەیامێكدا پیرۆزبایی لە هەردوو حزب كرد، كە ئەمەش دەقی پەیامەكەیە:
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی هەردوو حزبی شیوعیی كوردستان وعێراق ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سكرتێر و كۆمیتەی ناوەندی و سەرجەم ئەندام ولایەنگرانی حزبی شیوعیی كوردستان و عێراق دەكەم و هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازم.
هەردوو حزبی شیوعیی كوردستان وعێراق، ڕۆڵێكی دیار و بەرچاویان لە بزاڤی سیاسیی عێراق و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی كوردستاندا گێڕاوە و قوربانییەكی زۆریان داوە . ئومێدەوارم لە خەبات و تێكۆشانیاندا بەردەوام بن لە پێناو بەرگریكردن لە مافە ڕەواكانی خەڵكی كوردستان و پەرەپێدانی كولتووری دیموكراسی و فرەلایەنی و ئازادی لە عێراقدا.
مەسرور بارزانی
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان 
2023/3/31
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.