Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 02:52

بزانە سەرۆكی ئەمریكا چۆن باسی مسوڵمانانی وڵاتەكەی دەكات ؟

کوردستان TV
100%

جۆبایدن،سەرۆكی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا رایگەیاند:لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا بە ڕێزەوە لە كۆمەڵگەی مسوڵمانانی ناوچە جیاجیاكانی وڵاتمان دەڕوانین كە هەر لەسەرەتای دامەزراندنمانەوە بەشێك بوون لە چیرۆكی ژیان لە ئەمریكا.
هەروەها گوتی: نەوە دوای نەوە و هەر لەبوارەكانی زانست و تەكنەلۆجیاوە بگرە تا دەگاتە بواری هونەری و ئەكادیمی و یاسا و پزیشكی و بزنس و بەڕێوەبردنی حكومەتدا، مسوڵمانانی ئەمریكی بەردەوامن لە بەهێزكردنی نەخشەی هەمەڕەنگی وڵاتمان.
 گوتیشی: بۆیە ئەمڕۆ با هەمووان لە كەلتور و ئایینە جیاوازەكان پێكەوە یەكبگرین بۆ نوێكردنەوەی پابەندی خۆمان بە دروستكردنی وڵاتێكی یەكسانتر و دادپەروەرتر و خاوەنی گیانێكی باڵاتری یەكترقبوڵكردن و میهرەبانتر.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.