Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 15:44

كەشناسی: ئەمڕۆ لە زۆربەی ناوچەكان باران دەبارێت

لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر بارین دەبێت
کوردستان TV
100%

كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی شارەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە كە بەم شێوەیە.
ئەمڕۆ  هەینی  31– 03 - 2023  
كەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ بارینی باران لە زۆربەی ناوچەكان هەندێك كات هەورە تریشقە و لێزمە باران دەبێت و هەروەها لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر بارین دەبێت . پێشبینی دەكرێت سنووری پارێزگای دهۆك ڕێژەی دابارینی زیاتر بێت . لە هەندێك ناوچە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە  .
پلەكانی گەرما/ بە شێوەیەكی گشتی پلەكانی گەرما زۆر نزم دەبێتەوە  بەراوورد بە تۆمارەكانی دوێنێ , لە ناوچە شاخاوییەكان نزیك دەبێتەوە لە سفر پلەی سیلیزی .
خێرای با / لەسەر خۆ - مام ناوەند دەبێت (10  -  20) كم/ك هەندێك كات چالاك دەبێت بۆ سەرووی 30 كم/ك
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا  دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 6– 8 ) كم  دەبێت . 
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی شەممە   1– 4 - 2023  
كەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو , لە ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری بارینی كەمێك نمە باران هەیە . 
پلەكانی گەرما/ بەرزتر دەبێت بە بەراوورد بە تۆمارەكانی ئەمرۆ  .
خێرای با / لەسەر خۆ - مام ناوەند دەبێت (10  -  20) كم/ك 
ئاراستەی با / باشوور و باشووری خۆرئاوا  دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8– 10) كم  دەبێت . 
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  14 پلەی سیلیزی
سلێمانی   : 13 پلەی سیلیزی
دهۆك      : 9 پلەی سیلیزی
كەركوك   : 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   : 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ      :   9 پلەی سیلیزی
سۆران    :  11  پلەی سیلیزی
گەرمیان  :  21 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی /  31-  03 -  2023

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.