ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م كه‌شوهه‌وایه‌كی زستانه به‌شێكی زۆری شار و شارۆچه‌كانی وڵاتی توركیا گرتۆته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك كه له 9 شاری گه‌وره ئه‌و وڵاته به‌فرێكی چڕ و زۆر باریوه و ڕێگه و ده‌رگه‌ی قوتابخانه‌كان داخراون.
ئه‌و شارانه‌ی ئه‌مڕۆ به‌فرێكی زۆریان لێ باریوه بریتین له شاره‌كانی ئیسته‌نبۆڵ و سه‌كاریا و ئه‌نقه‌ره و ئه‌نتاڵیا و شاره‌كانی تری رۆژهه‌ڵاتی توركیا.
به‌هۆی ئه‌و كه‌شوهه‌وا ناله‌باره‌وه به‌شێكی زۆری قوتابخانه‌كان له‌و شارانه داخراون، هه‌روه‌ها كرێكار و فه‌رمانبه‌رانیش پشوویان پێ دراوه له‌سه‌ر كاره‌كانیان.
كه‌شناسی توركیا پێشبینی كردووه ئه‌م كه‌شوهه‌وار ناله‌بار و سارد و به‌فربارینه سبه‌ی هه‌ینیش به‌رده‌وامیان هه‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش له نزمبوونه‌وه به‌رده‌وام بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.