Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 22:04

سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لە چەند بەرپرسێکی حکوومی ئیماراتی دەکات بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستە نوێیەکانیان

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە جێگری نوێی سەرۆکی ئیمارات دەکات بە بۆنەی دەستبەکاربوونییەوە، بەم بۆنەیەوەش هیوای بەهێزکردنی هەماهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات دەکات.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا نووسیویەتی، "پیرۆزبایی لە شێخ مەنسوڕ بن زاید دەکات بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەک جێگری سەرۆکی ئیمارات."

هەر لە پەیامەکەیدا مەسرور بارزانی، پیرۆزبایی لە شێخ خالید بن محەمەد بن زاید دەکات بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەک شازادەی جێنشینیی شانشینی ئیمارات.

 سەرۆکی حکوومەت هەروەها نووسیویەتی، "بەم بۆنەیەوەش چاوەڕوانی بەهێزکردن و پتەوکردنی هاوکاریی و هاوبەشییەکان بە سەرکردایەتی محەمەد بن زاید دەکەین."

لە تویتێکی دیکەش مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە شێخ هەزاع بن زاید و تەحنوون بن زاید دەکات کە هەردووکیان وەک جێگری حاکمی ئەبو زەبی دەستنیشان کراون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.