Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 04:35

مەرج و وردەکارییەکانی پێشکەشکردنی ماستەر و دکتۆرا و دبلۆمی باڵا دەخرێتە دەخرێتەڕوو

کوردستان TV
100%

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ ڕایگەیاند، پڕۆسەی داواکاری خوێندنی دکتۆرا و ماستەر و دبلۆمی باڵا دەستپێدەکات و مەرج و وردەکارییەکانیشی خستووەتەڕوو.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، 02ـی 04ـی 2023 دەست بە وەرگرتنی داواکارییەکانی خوێندنی باڵا/ ماستەر، دکتۆرا، دبلۆمى باڵاى یەک ساڵەى ئەکادیمى، دبلۆمى باڵاى دوو ساڵەى پزیشکى کلینیکى دەکرێت.

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵا زانیارییەکان لەبارەی خوێندنی باڵا/ ماستەر، دکتۆرا، دبلۆمى باڵاى یەک ساڵەى ئەکادیمى، دبلۆمى باڵاى دوو ساڵەى پزیشکى کلینیکى بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:-

* پرۆسەی پێشکەشکردن و وەرگرتن بە پشتبەستن بە ڕێنمایی ژمارە (3)ى ساڵى (2023) دەبێت.

* بۆ ساڵى خوێندنى (2023-2024) وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى  بە هەماهەنگى زانکۆکان، بە ڕەچاوکردنى کوالێتى و دڵنیایى جۆرى و لایەنى زانستى کورسیەکانى بەمشێوەیە داناوە:

- بۆ دکتۆرا (1834) کورسى

- بۆ ماستەر (3312) کورسى

- بۆ دبلۆمى دوو ساڵەى پزیشکى کلینیکى (160) کورسى

- بۆ دبلۆمی باڵای یەک ساڵەی ئەکادیمی (2308) کورسى

* کورسیەکانى خوێندن دابەشى سەر سێ بازنەى جیا کراوە، کە بریتین لە:-

- کورسى بەخۆڕایی بۆ دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا، کە فەرمانبەران و مامۆستایانى دیوانى وەزارەت و سەرجەم زانکۆ حکوومیەکان و دامەزراوەکانى سەر بەوەزارەت بەپێى پلانى پەسندکراو پێشبڕکێ لەسەر دەکەن.

- کورسى بەخۆڕایی بۆ وەزارەت و دامەزراوە حکوومیەکانى هەرێمى کوردستان، لەم بازنەیەشدا فەرمانبەرانى سەرجەم وەزارەت و دامەزراوە جیاکانى حکوومەت لە هەرێمى کوردستان بەپێى پلانى پەسندکراو پێشبڕکێ لەسەر دەکەن.

- کورسى خوێندن بەشێوازى پارالێل، لەم بازنەیەدا سەرجەم فەرمانبەرانى دامەزراوە و دانەمەزراوە بەپێى پلانى پەسندکراو دەتوانن پێکەوە پێشبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانیان بکەن.

* بۆ کەسوکارى پلە (1)ى شەهیدان و ئەنفالکراوەکانى هەرێمى کوردستان، کورسى خوێندن لە دەرەوەى پلان دەبێ، بەمەرجێک لە تاقیکردنەوەى توانستى زانستى دەربچن.

* فەرمانبەران و مامۆستایانى میلاکى هەمیشەیی زانکۆ و پەیمانگەکانى سنورى پارێزگاى کەرکوک لە کرێى دەبەخشرێن لە کاتى وەرگرتنیان بەشێوازى پارالێل لە خوێندنى دبلۆمى باڵا، ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان.

* لە دیاریکردنى کرێى خوێندن بۆ هەر پسپۆڕیەک ڕەچاوى بارودۆخى دارایی هەرێمى کوردستان و دۆخى خوازیاران دەکرێ.

*خوازیاران لە ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (2/4/2023)ەوە تاوەکوو ڕۆژى پێنجشەممە ڕێکەوتى (18/5/2023) دەتوانن مامەڵەکانیان لە ڕێگەى زانکۆکان پێشکەش بکەن.

* سەعات (11:00)ى پێشنیوەڕۆى ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (29/5/2023) تاقیکردنەوەى توانستى زانستى لەسەرجەم زانکۆکان بۆ (دکتۆرا، ماستەر، دبلۆمى دوو ساڵەى پزیشکى کلینیکى و دبلۆمى یەک ساڵەى ئەکادیمى) بەڕێوە دەچێت.

* پڕۆسەى دەستپێکردنى خوێندنیش دەکەوێتە مانگى (9/2023).

هاوکات وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان مەرجەکانی پێشکەشکردنی ماستەر، دکتۆرا، دبلۆمى باڵاى یەک ساڵەى ئەکادیمى، دبلۆمى باڵاى دوو ساڵەى پزیشکى کلینیکى خستووەتەڕوو:-

یەکەم/ بۆ خوێندنی دکتۆرا:

+ نابێ کۆنمرەی بەکالۆریۆس لە 60 کەمتر بێ.

+ کۆنمرەی ماستەری نابێ لە 70 کەمتر بێ.

+ مەرجی خزمەتی دوو ساڵی کرداری دوای بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر.

+ لە تاقیکردنەوەی توانستی زانستی دەربچێت واتا نابێ لە 15 کەمتر بهێنێ.

دوەم/ بۆ خوێندنی ماستەر:

+ نابێ کۆنمرەی بەکالۆریۆس لە 60 کەمتر بێ.

+ مەرجی خزمەتی دوو ساڵی کرداری دوای بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس.

+ لە تاقیکردنەوەی توانستی زانستی دەربچێت واتا نابێ لە 15 کەمتر بهێنێ.

سێیەم/ بۆ خوێندنی دبلۆمی باڵای یەک ساڵەی ئەکادیمی:

+ نابێ کۆنمرەی بەکالۆریۆس لە 50 کەمتر بێ.

+ مەرجی خزمەتی دوو ساڵی کرداری دوای بەدەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس.

+ لە تاقیکردنەوەی توانستی زانستی دەربچێت واتا نابێ لە 15 کەمتر بهێنێ.

- پێوەرەکانی پێشبڕکێی وەرگرتن:

یەکەم/ بۆ خوێندنی دکتۆرا:

+ کۆنمرەی بەکالۆریۆس واته لە 60 بەسەرەوە چەندت هەبێ ئەوەندە خاڵت دەبێ.

+ کۆنمرەی ماستەر واتا لە 70 بەسەرەوە چەندت هەبێ ئەوەندە خاڵت بۆ دادەنرێ..

+ بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی و داهێنانی زانستی

+ پرۆسەی دڵنیایی جۆری بۆ ئەوانەی نازناوی زانستیان هەیە.

+ توانستی زمانی ئینگلیزی.

+ نمرەی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی لە 15 بەسەرەوە هەژمار دەکرێ.

دووەم/ بۆ ماستەر:

+ کۆنمرەی بەکالۆریۆس واته لە 60 بەسەرەوە چەندت هەبێ ئەوەندە خاڵت دەبێ.

+ توانستی زمانی ئینگلیزی.

+ نمرەی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی لە 15 بەسەرەوە هەژمار دەکرێ.

سێیەم/ بۆ خوێندنی دبلۆمی باڵای یەک ساڵەی ئەکادیمی:

+ کۆنمرەی بەکالۆریۆس واتا لە 50 بەسەرەوە چەندت هەبێ ئەوەندە خاڵت دەبێ.

+ توانستی زمانی ئینگلیزی.

+ نمرەی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی لە 15 بەسەرەوە هەژمار دەکرێ.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.