Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 04:26

مێسی گەیشتە گۆڵی ژمارە 102 بەدرێسی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین

کوردستان TV
100%

ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، لیۆنێل مێسی توانی بە سەرکەوتنی هەڵبژاردەکەی لە بەرامبەر هەڵبژاردەی کوراساوۆ، بەربەستی 100 گۆڵی تێبپەڕێنێت.

لە یارییەکەدا ئەرجەنتین بە ئەنجامی 7-0 لە کوراساوۆی بردەوە و سێ لەو گۆڵانەش لە خولەکەکانی 20، 33 و 37دا لەلایەن لیۆنێل مێسی-یەوە تۆمار کران.

چوار گۆڵەکەی دیکەش لەلایەن نیکۆلاس گۆنزالێز لە خولەکی 23، ئێنزۆ فێرناندێز لە خولەکی 35، ئانخیل دی ماریا لە خولەکی 78 و گۆنزالۆ مۆنتیێل لە خولەکی 87دا تۆمار کران.

دوای ئەم یارییەش ژمارەی ئەو گۆڵانەی مێسی بەدرێسی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینەوە تۆماری کردوون گەیشتە 102 گۆڵ و لە دوای هەریەکە لە کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی خاوەنی 122 گۆڵ و عەلی دایی ئێرانی خاوەنی 109 گۆڵ، بووە سێیەم یاریزانی جیهان کە بەربەستی 100 گۆڵی بە درێسی هەڵبژاردەکەیەوە تێپەڕاندبێت.

هەروەها یەکەم یاریزانە کە لە پاڵ تێپەڕاندنی ئەو بەربەستەدا، توانیبێتی جامی جیهانیش بۆ هەڵبژاردەکەی بباتەوە.

هەفتەی رابردوو لە میانی یارییەکی نێوان هەڵبژاردەکانی ئەرجەنتین و پاناما کە بە ئەنجامی 2-0 کۆتایی هات مێسی توانی گۆڵێک بۆ هەڵبژاردەکەی تۆمار بکات و بەمەش ژمارەی ئەو گۆڵانەی لە مێژووی وەرزشی خۆیدا تۆماری کردوون گەیشتە 800گۆڵ.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.