Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 09:29

ڕێگری دەکرێت لە ناردنە دەرەوەی ئاژەڵ بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق

کوردستان TV
100%

لە مانگی نیساندا و لە  پارێزگای سلێمانی ڕێگری لە ناردنە دەرەوەی ئاژەڵ بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق دەکرێت، وە کارئاسانی بۆ هاوردەکردنی ئاژەڵی زیندوو دەکرێت.
 بەمەبەستی رێگری کردن لە بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت و بەروبومی ئاژەڵی، ، لە دیوانی قائیمقامیەت، بە ئامادەبوونی لێپرسراوان و نوێنەرانی بەرێوەبەرایەتییەکانی ( چاودێری بازرگانی، ئاسایشی ئابوری، تەندروستی و ڤیتێرنەری، کشتوکاڵی سلێمانی)، بە سەرپەرشتی ئاوات محمەد، قائیمقامی سلێمانی، لیژنەی دیاریكردنی هاوسەنگی بەروبومی ئاژەڵی پارێزگای سلێمانی کۆبونەوەی مانگانەی خۆی ئەنجامدا.
لە کۆبونەوەکەدا، گفتوگۆ کرا لەسەر میکانیزمەکانی پاراستنی هاوسەنگی لەنێوان بەرهەمی ناوخۆیی و هاوردەكراودا، بە جۆرێک کە رێگری لە بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت و بەروبومی ئاژەڵی و پەلەوەری بکات، لەهەمانکاتیشدا و خواستی هاوڵاتیان و پێداویست بازار پربکاتەوە، هاوکات گرنگی زیاتریش بە بەرهەمی ناوخۆیی بدرێت، و لەو پێناوەشدا بریار درا:
1. لە مانگی نیساندا و بە رەچاوکردنی لایەنی تەندروستی، کار ئاسانی بۆ هاوردەکردنی ئاژەڵی زیندوو بکرێت بەتایبەتی ئاژەڵی بچووک.
2. لەپێناو پرکردنەوی خواستی هاوڵاتیان و رێگری کردن لە بەرزبوونەوەی نرخ، رێگری لە ناردنە دەرەوەی ئاژەڵ بکرێت بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق.
3. دروستبوونی چەند لیژنەیەکی فەرعی لە قەزاو ناحیەکان کە بەدواداچوون بۆ کێلگە پەلەوەرییەکان بکەن و لەژێر چاودێری بەرێوەبەرایەتی کشتوکاڵ لە  پرۆژە و کێڵگە پەلەوەریەکاندا جوجکە تێبکرێت و رێکخستنەوەیان بۆ بکرێت.
 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.