Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 18:28

ئاستى ئاوى به‌نداوى دهۆك زياتر له‌ مه‌ترێك به‌رزبووه‌ته‌وه‌

کوردستان TV
100%

بەھۆی ئەو بارانبارینەی ئەم دواییە ناوچەکەی گرتووەتەوە، مەترێک و 36سانتیمەتر ئاستی ئاوی بەنداوی دھۆک بەرزبووەتەوە.

بارانبارین سەرچاوەی سەرەکی گلدانەوەی ئاوی بەنداوی دھۆکە کە توانای گڵدانەوەی 52 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی ھەیە و بەھۆی ئەو بارانبارینەی ئەم دواییە ناوچەکەی گرتووەتەوە، مەترێک و 36 سانتیمەتر ئاستی ئاوی بەنداوی دھۆک بەرزبووەتەوە و ئێستا رێژەی ئاو لە کۆی گشتیی دەریاچەکە لەسەدا 40ە.

لەمبارەیەوە بەڕێوبەری بەنداوی دھۆک، فەرھاد محەمەد تاھر رایگەیاند کە بەھۆی ئەو بارانەی ئەو دواییە ناوچەکە گرتووەتەوە، ئاستی ئاوی بەنداوی دھۆک مەترێک و 36 سانتیمەتر بەرزبووەتەوە.

فەرھاد محەمەد تاھر راشيگه‌یاندووه‌: بەھۆی کەمیی رێژەی بارانبارین ئێستا 20 ملیۆن و 500 ھەزار مەتر سێجا ئاو لە بەنداوی دھۆک دایە، واتە لەسەدا 40ی بەنداوەکە پڕە و لەسەدا 60ی بەتاڵە و سەرجەمی ئەم بارانەی کە لە بەنداوی دھۆک باریوە 290 ملم بووە".

بەنداوی دھۆک بە رێژەی لەسەدا 10-15ی بۆ خواردنەوە بەکاردەھێنرا، بەڵام دوو ساڵە لە بەر کەمی ئاوەکە، نەتوانرەوە ئاوی خواردنەوەی بۆ دانیشتووانی دھۆک دابین بکرێت، لەمبارەیەوە بەڕێوەبەری بەنداوی دھۆک دەڵێت: "پاڕ ساڵ نەمانتوانی و ئەمساڵیش ئێمە ناتوانین ئاوی خواردنەوە دابین بکەین، چونکە نامانەوێت زیاتر ئاستی ئاوی بەنداوەکە دابەزێت".

لە سنووری پارێزگای دھۆک دوو بەنداوی تری ستراتیجیی ھەن کە یەکێکیان بەنداوی خنسە دەکەوێتە سنووری قەزای شێخان ئەویتریشان بەنداوی کەشکانە لە سنووری قەزای سێمێل، بەنداوی خنس یەکێکە لەو چوار بەنداوەی کە ساڵی 2022 تەواو کراوە، بەنداوەکە ئێستا لە قۆناخی تاقیکردنەوە و پڕکردنەوەی ئاودایە بۆ ئەوەی ھەموو بەشەکانی بەنداوەکە تاقی بکرێتەوە، بەپێی قسەی بەڕێوەبەری بەنداوی دھۆک، ئاستی ئاوی بەنداوی خنس 22مەتر بەرزبووەتەوە و ئەمساڵ 368 ملم بارانی لێ باریوە و چوار ملیۆن مەتر سێجا ئاوی گلداوەتەوە کە توانای گلدانەوەی حەوت ملیۆن مەتر سێجا ئاوی ھەیە. لە بەنداوی کەشکانەیش ئاستی ئاو پێنج مەتر و 70 سانتیمەتر بەرزبووەتەوە و 57 ھەزار مەتر سێجا ئاوی گلداوەتەوە و تاوەکو ئێستا 300 ملم باران لێ باریوە.

لە ھەرێمی کوردستان تەنیا سێ بەنداوی گەورە و ستراتیجی ھەن، ئەوانیش بەنداوەکانی (دوکان، دەربەندیخان و دھۆک)ن کە دوویان لەسەر ئاوی رووبارە ھەمیشەییەکانن و توانای گلدانەوەی زیاتر لە 10ملیار مەتر سێجا ئاویان ھەیە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.