Erbil 15°C سێشەممە 23 نیسان 14:43

وەك ئامادەكارییەك بۆ هێرشكردن..تانكەكانی چالنجەری بەریتانی گەیشتنە ئۆكراینا

کوردستان TV
100%

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی "ئاژانس فرانس پرێس،وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئۆكرانیا، ئیرینا زۆلۆتار، ڕۆژی دووشەممە پشتڕاستی كردۆتەوە كە وڵاتەكەی تانكەكانی چالنجەری بەریتانی وەرگرتووە، بەبێ ئەوەی ژمارەكەیان دیاری بكات و وردەكاری زیاتریش بخاتەڕوو، 
چاوەڕوان دەكرێت ئەم تانكانە بەشداری هێرشی پێچەوانەی ئۆكرانیا بكەن كە لە بەهاردا دەست پێبكات.
ئۆلێكسی ڕێزنكۆڤ، وەزیری بەرگری ئۆكراینا ڕایگەیاند، "تانكی چالنجەری بەریتانی و زرێپۆشی ئەمریكی سترایكەر و كوگار و ماردەری ئەڵمانی" بۆ "یەكەكانی ئۆكراینا " زیادكراون.
ڕێزنكۆڤ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسیویەتی: ساڵێك لەمەوبەر كەس بیری لەوە نەدەكردەوە كە پاڵپشتی هاوبەشەكانمان ئەوەندە بەهێز بێت و ستایشی تانكەكانی چالنجەری كرد كە بە كارێكی "هونەری سەربازی" وەسفی كرد.
هەروەها وەزارەتی بەرگری بەریتانیا لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، تیمەكانی تانكەكانی ئۆكراینا مەشق و ڕاهێنانیان لەسەر تانكەكانی چالنجەر 2 لە بەریتانیا تەواوكردووە و گەڕاونەتەوە وڵاتەكەیان بۆ بەردەوامبوون لە شەڕی خۆیان لە دژی لەشكركێشی نایاسایی ڕوسیا.
لەوبارەیەوە عەقید جۆن ستۆن كە سەرپەرشتی ئەركی مەشق و ڕاهێنانەكانی دەكرد، گوتی: ڕاهێنەرە بەریتانیەكان زۆر سەرسام بوون بەو ئاستی لێهاتووییەی كە لەلایەن تیمە ئۆكراینیەكانەوە نیشان دراوە.
شایانی باسە هەفتەی ڕابردوو ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی ڕوسیا سوێندی خوارد كە مۆسكۆ ناچار دەبێت وەڵام بداتەوە ئەگەر بەریتانیا بەڵێنەكەی جێبەجێ بكات بۆ گەیاندنی تەقەمەنی دژە زرێپۆش كە یۆرانیۆمی كەمبووی تێدایە بۆ ئۆكڕاینا.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.